فه‌قیر سه‌عدۆ، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ناوچه‌ی تلعزێر، به بۆنه‌ی ٩یه‌مین ساڵڕۆژی فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) وتی: نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دڕندانه له دژی گه‌لی ئێزدی له شه‌نگال ئه‌نجامدرا و ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی خیانه‌تی په‌ده‌كه ڕوویدا.
"ده‌بێت كومه‌ڵگه‌ی ئێزدی داوای مافه‌كانیان بكه‌ن"
سه‌عدۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌و كاته‌دا له ده‌وروبه‌ری شه‌نگال بۆ پاراستنی، ١٧ هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و پێشمه‌رگه‌ی په‌ده‌كه هه‌بوون. ئێمه پشتمان به‌وان گه‌رم بوو. ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووین كه پیلانێكی گه‌وره‌مان بۆ ئاماده ده‌كه‌ن.
فه‌قیر سه‌عدۆ جه‌ختیشیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت فه‌رمانی ٣ی ئاب وه‌ك "جینۆسایدی ئێزدییه‌كان" بناسرێت و وتی: چونكه له‌سه‌دا ٧٥، حكومه‌ت خۆی تاوانباره. ئه‌و چۆن خۆی یان هاوكاره‌كانی دادگایی ده‌كات! ئه‌مه ڕوونادات. ده‌بێت ئیتر كومه‌ڵگه‌ی ئێزدی خۆی داوای مافه‌كانی بكات، به هێزی خۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆكاری فه‌رمانه‌كه دادگایی بكات. جیاوازی نییه، حكومه‌تی عێراق بێت یان په‌ده‌كه. حكومه‌تی عێراق تا ئێستاش شه‌هیدانی فه‌رمان به شه‌هیدانی خۆی نازانێت. ئێسك و پروسكه‌كان له نێو كیسه بۆ خێزانه‌كانیان ده‌نێردرێت. له دۆخێكی ئاوادا چۆن ده‌توانێت ئه‌و فه‌رمانه وه‌ك جینۆساید قبوڵ بكات؟.
وتیشی: حكومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی ڕابردوو بێرێزی به ئێسك و پروسكی جه‌نگاوه‌رانمان كرد و به‌و جۆره مامهڵهیكرد، كه ئه‌وان نه عێراقین و نه شه‌هیدن. ئێمه ئه‌م تێروانینه‌ی حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵه ده‌زانین و به‌توندی شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌م بێڕێزیهیی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به شه‌هیده‌كانمان قبوڵ ناكه‌ین. چوونكه ئه‌و شه‌هیدانه، ڕۆژێك شایه‌تحاڵی بۆ خیانه‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق و په‌ده‌كه ده‌ده‌ن. ئه‌وان خیانه‌تیان له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كرد و بوونه هۆكاری جینۆسایدی گه‌لیك كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كۆنترین گه‌لن.
"نابێت گه‌ل به سیاسه‌تی درۆ فریو بدرێن"
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی تلعزێر له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا سه‌رنجی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل بۆ ناوچه‌كه ڕ‌اكێشا و وتی: زۆر دڵخۆش ده‌بین، كاتێك ده‌بینین گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێد و خاكی خۆیان و له سه‌رله‌نوێ له‌وێ ده‌ست به ژیان ده‌كه‌نه‌وه. زۆر جار په‌ده‌كه به سیاسه‌ته درۆكانی ئاسته‌نگی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل دروست ده‌كات. له ژێر ناوی "ئارامی، ئاسایش و خزمه‌تگوزاری له شه‌نگالدا نییه"، ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ل ده‌كات. به‌ڵام كاتێك گه‌ل هاتن و بینیان كه هێزه‌كانیان له خۆیانن و سیاسه‌ت و ئیداره‌دانیان به‌ده‌ست ڕۆڵهكانیانهوهیه، ئیتر درۆكانی په‌ده‌كه ئاشكرا بوون. گه‌ل بینیان ژیان لێره چۆن بنیاد نراوه. ئه‌وانه‌ی تائێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه نابێت به سیاسه‌تی درۆ فریو بدرێن".
فه‌قیر سه‌عدۆ له كۆتایشدا وتی: دادگایی كردنی چه‌ته‌كان له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هه‌نگاوێكی مێژووییه و ئێمه وه‌ك گه‌لی ئێزدی ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆز و وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بۆخۆمان ده‌بینین".
ژ.ن