وادەردەکوێت کە مێژوو کتێبێکی قارەمانێتی تەرخان کردووە بە کورد و کوردستان. كۆبانێ كه خۆڕاگری گه‌وره‌ی تێدا به‌ڕێوه‌چوو، بوو به ڕه‌مز و هێماییه‌ك له جیهاندا. ئاڵای به‌رخۆدانی دواتر ڕاده‌ستی عه‌فرین كرد. ئه‌مڕۆش له چیا دێرینه‌كانی كوردستان، له جه‌نگی خابور، هه‌ڵۆكانی زاگرۆس، له ڕۆژئاوا و شاخی هه‌كاری رۆحی شه‌ڕكه‌ر بوونی هه‌یه. یه‌كێك له‌و هه‌زاران قاره‌مانه هێزل ڕزگار (نازلیه حه‌سه‌ن)ه، كه له عه‌فرینی خۆڕاگر له دایكبووه، به وتنی: "هه‌موو شتێك له پێناو ژیانێكی ئازاد"، ڕووی له چیاكانی ئازاد كرد.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی وڵاتپارێزن. هه‌ربۆیه له منداڵی‌دا به بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئاشنا بوو. ئه‌ویش وه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی له گه‌نجیدا تێكه‌ڵ به تێكۆشانی شۆڕش بوو. له‌گه‌ڵ دایكی به‌شداری هه‌موو ڕێپێوان و چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به پارتی ده‌بوو. له منداڵیه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆشویستووه و له ساڵی ٢٠١٣ به‌شێوه‌یه‌كی چالاكانه به‌شداری نێو خه‌باتی شۆڕشی كرد. ماوه‌یه‌ك له خه‌باتی "ژنانی گه‌نج" به‌شدار بوو، دواتر بڕیاریدا له چیاكانی كوردستان درێژه به تێكۆشانی خۆی بدات. به ناوی "بێریتان كه‌نداڵ" لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له ژیانیدا هه‌ڵدایه‌وه. له چاوپێكه‌وتنێكیدا به‌ر له‌وه‌ی شه‌هید ببێت به‌مجۆره باسی ژیانی گه‌ریلایه‌تی خۆی كرد و وتی: "له چوارچێوه‌ی وشه‌دا پێناسه ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ لێی تێبگات و هه‌ستی پێبكات، ده‌بێت تێیدا بژیت".
له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی هه‌لومه‌رجیان دژواره به قاره‌مانی خۆڕاگری كرد
هێزل كه په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی له قه‌ندیل وه‌رگرتووه، دواتر له ئه‌كادیمیاكانی له‌یلا شایله‌مه‌ز و ئاپۆلۆن په‌روه‌رده‌ی وه‌رگرت. له هه‌موو ئه‌و په‌روه‌ردانه‌ی وه‌ریگرێت، به‌ره‌وپێشچوو. له ڕاهێنانی شه‌ڕڤانی نوێ تا ئاماده‌كردنی پێگه‌ی شه‌ڕ، له خه‌باته ستراتیژییه‌كان تا یه‌كینه‌كانی ژنانی ئازاد، له هه‌موو بواره‌كان سه‌ركه‌وتن به‌بنه‌ما ده‌گرێت و خۆی له بواره‌كانی ئایدیۆلۆژی، فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌روه‌رده ده‌كات و ده‌بێته پسپۆڕ.
له‌و بڕوایه‌دایه مرۆڤ ته‌نیا به به‌شداریكردنێكی گیانبازانه ده‌توانێت ئازادی كوردستان مسۆگه‌ر بكات. بۆیه ساڵی ٢٠٢١ به خواستی خۆی ده‌چێته نێو هێزی تایبه‌ته‌وه. به بڕوابه‌خۆبوون، به كه‌سایه‌تی پڕ له تامه‌زۆریی و به بڕوابوون به‌وه‌ی ده‌توانێت له هه‌موو بوارێكدا سه‌ركه‌توو بێت، له نێو هێزی تایبه‌تدا به ئاستێكی گرنگ ده‌گات و بۆ هاوڕێكانی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هێز و موڕاڵ. له ژیانی گه‌ریلایه‌تی ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و چاره‌نووسساز ده‌گێڕێت. بۆ ئه‌وه‌ی ببیته فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو و شاره‌زای یه‌ژاستار، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات و له نێو هێزی تایبه‌ت دا ده‌بێته هێزل و بۆ به‌زیندوو ڕاگرتنی ناوی برا شه‌هیده‌كه‌ی پاشناوی ڕزگاری له‌سه‌ر خۆی داده‌نێت.
هێزل به‌مجۆره باسی فه‌لسه‌فه‌ی ژیان ده‌كات و ده‌ڵێت: "به بێ بینینی سه‌ختی و دژواری مرۆڤ ناتوانێت هیچ وانه‌یه‌ك له ژیان وه‌ربگرێت"، بۆیه ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌ی كه هه‌لومه‌رجی دژواریان هه‌یه بۆ درێژه‌دان به تێكۆشانی هه‌ڵده‌بژێرێت. كاتێك ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هێرشه‌كانی بۆسه‌ر باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك فه‌رمانده‌ی تیمی گه‌ڕۆكی یه‌ژاستار خۆڕاگری ده‌كات.
له ڕۆژی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢، له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی شاخی هه‌كاری سه‌ر به مه‌تینا، به‌شێوه‌یه‌كی گیانبازانه وه‌ڵامی دوژمنی هێرشبه‌ر ده‌داته‌وه، فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌ك ده‌كات كه تێیدا ١٨ داگیركه‌ر سزا دران. تا دوا هه‌ناسه دژی دوژمن خۆڕاگری ده‌كات، له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی لاشه‌ڕ عه‌گید قاره‌مانانه شه‌هید ده‌بێت و وه‌ك فه‌رمانده‌ی گیانبازی یه‌ژاستار ده‌چێته نێو مێژووی تێكۆشانه‌وه.
ژ.ن