فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندێکی باشووری کوردستانیان بۆردومانکرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندێکی ناوچەی پشدەری باشووری کوردستان-یان بۆردومانکرد.

بە پێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر گوندی شێنێ-ی ناوچەی پشدەریان بۆردومانکردووە.

ڕاگەیەنرا کە ٧جار گوندەکە بۆردومانکراوە و زیانی مادی بە گوندەکە گەیشتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش هەرێمی قەندیل و باڵەکایەتی لە لایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆردومانکران.

ک-ش