فەرماندەکانی دەوڵەتی تورک دوای شکان و شکستیان لە زاپ، چوونە شڕنەخ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوای شکستەکەی لە زاپ، یەک لە دوای یەک کۆبوونەوە ساز دەکات. وەزیر یاشار گولەر و فەرماندە داگیرکەرەکان هاتنە شڕنەخ. ئەردۆغانیش لەگەڵ وەزیرەکانی کۆبوونەوەی نائاسایی ساز دەکات.

راگەیەندرا، کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێرییدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادراون و ژمارەیەکی زۆر چەکیش دەستیان بەسەردا گیراوە.

وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک هەرچەندە هەوڵ دەدات زیانەکانی خۆی بشارێتەوە، ناچار بوو ئاشکرای بکات کە ٩ سەربازی کوژراون و ٤ی دیکەیان برینداربوون.

دوای شکستەکەی سوپای تورک، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر سەردانی شرنەخی کرد. فەرماندەی گشتیی مەتین گوراک و فەرماندەکانی سوپاش لەگەڵیدابوون.

دوای شکستەکە داگیرکەران کۆدەبنەوە

دوای شکستەکەیان لە زاپ، پێشبینی دەکرێت سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان و وەزیرەکانی ئەمڕۆ کۆببنەوە. کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکی ئەمرۆ لە دۆڵمە باخچەی ئیستەنبوڵ بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان کۆبوونەوەی 'ئەمنی' ساز دەکرێت.

وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری ناوخۆ عەلی یەرلیکایا، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، فەرماندەی گشتیی سوپا مەتین گوراک و راوێژکاری میت ئیبراهیم کاڵن بەشداری لە کۆبوونەوەکەی نوسینگەی ئەردۆغان دەکەن.

هـ . ب