فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل"نەپەگە"، لەراگەیەندراوێكدا ساڵیادی پانزدەی تەباخ، رۆژی هەستانەوە و ژیانەوەی نەتەوەیی لەدامەزرێنەری ئەو قەڵەمبازە، رێبەر ئاپۆ، گەلی كورد و بنەماڵە و كەس و كاری شەهیدان پیرۆز كردوە و دەڵێت؛ بەئێرادەیەكی پۆڵایین و بەهێزەوە بەرەو سەركەوتن هەنگاو دەنین.
نەپەگە؛ بەئاماژەدان بەشەهید مەعسووم كۆركماز ناسراو بە عەگید كە فەرماندە و جێبەجێكاری چالاكی پانزدەی تەباخی ١٩٨٤ە، رێز و حۆرمەتی نیشانی هەموو شەهیدانی سی و هەشت ساڵ تێكۆشان بەئامانجی ئازادی كردوە و دەڵێت؛ سەرمان لەبەردەم قامەتی بەرزی شەهیدان دادەنوێنین.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل، جەختی لەوە كردۆتەوە كە دەست پێ كردنی تێكۆشانی چەكداری لەكوردستان، هیواگەلێكی ئافراند كە شۆڕشەكانی دیكەی وەكو شۆڕشی هزری، و كەلتوری و شۆڕشی كۆمەڵایەتی و شۆڕشی ژنیشی لەگەڵ خۆیدا داهێنا.
لەراگەیەندراوەكەی نەپەگەدا، ئاماژە بەهەوڵە بێ وچانەكانی دۆژمنان بەتایبەتی لەچوار مانگی رابردوو لەهەرێمەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەكات كە بەسەفەربەركردنی هەموو دەرفەتەكانی وڵات لەدوای سەركەوتنەوەیە.
نەپەگە، راشیگەیاندوە؛ گەریلاكانی ئازادی كوردستان بەرخۆدانێكی مێژوویی لەخۆیان نیشان دەدەن كە ئیلهامی لە بەرخۆدانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ لەئیمرالی وەرگرتووە. ئەوان حەوت ساڵی بەردەوامە، سنگیان كردۆتە قەڵغان لەبەرامبەر بەهێرشی هەمەلایەنەی دۆژمنان و شەڕ و بەرخۆدانێكی ئەفسانەیی بەرێوە دەبەن.
هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە؛ ئەو بەرەی فاشیستیە كە دەیوویست گەریلا بەچۆكدا بهێنێ و سەریان نەوی بكەن، ئەوەتا ئەمڕۆكە خۆی لەچۆكداداندایە و بێگۆمان ئەمەش بەرهەمی شەڕی فیدایانە و بەرخۆدانی قارەمانانەی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستانە.
هـ . ب