فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە / NPG) بەهۆی چالاکییە سەرکەوتوانەکەى گەریلاکان لە زاپ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ فەرماندەیی جوڵاو و ئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە دژی هێزەکانی دوژمن لە شاخی شەهید مونزور لە زاپ، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو بوو. ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٤:٠٠ ئەو چالاکییە وەک تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی زاگرۆس و دێرسیم و هەروەها بۆ تێکشکاندنی دوژمن و گەمارۆدانیان ئەنجامدرا. لە ٩ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ لە ٥ قۆڵەوە و لە ناکاو بە شێوەیەک چوونە سەر دوژمن، کە لە ماوەیەکی کەمدا تێکیانشکاندن و دەستیان بەسەر چەک و کەلوپەل و کەرەستە سەربازییەکانی دوژمنیش دا گرت.
لەو پلانسازی و چالاکییەکەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە و ئەوەش ئاستی سەرکەوتنیان نیشان دەدات. بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە سەرکەوتووەوە لە کەسایەتیی فەرماندەیی ئێوەدا، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ و سەرجەم ئەو یەکە بەشداربووانە دەکەین، کە لەو چالاکییەدا بەشدار و هاوکار بوون و چاوەڕێی سەرکەوتنەکانی ئێوەین.
ڕژێمی فاشیستی پاکتاوکار ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دەشارێتەوە و درۆی وەک ئەوەی "ئێمە لەوانمان داوە، ٦ گەریلامان کوشتووە" بڵاودەکاتەوە، بەڵام ئەم درۆیانە ناتوانێت ڕاستی و حەقیقەتی سەرکەوتن داپۆشێت. بەو ڕێبازە سایکۆلۆجی و دەرونییانەى جەنگ دەیانەوێت کۆمەڵگای تورکیا هەڵخەڵەتێنن، بەڵام هیچ ڕژێمێکی فاشیست ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت. ڕاستی ئەوەیە، کە ئیرادە لە کەسایەتیی فیداییەکان دا دەردەکەوێت و لە چالاکییەکەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانیان نەگەیشتووە.
لەسەر ئەو بنەمایە، ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیە ریشەدار و هەمیشەیی دەبێت. مسۆگەرە، کە هەڵمەتەکەمان هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' سەردەکەوێت. بەو بیروبڕوایەوە سڵاو لە هەموو هاوڕێیانی بەشدار بوو لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی زاپ و هەموو هێزەکانی ئەیالەتی زاپ دەکەین و لە تێکۆشانی ئازادیی پیرۆز و دیموکراسییانەدا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".
ژ.ت