فەریدە ئاڵکان: ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی وەڵامی ئێمە دەبێت بۆ پیلانگێڕییەکە

فەریدە ئاڵکان فەرماندەی یەژەئا ستار ڕایگەیاند، پیلانگێڕانی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر بە تێکۆشانی ٢٤ ساڵە شکستیان هێناوە و وتی: "ئێستا دەیانەوێت بە تێکشکاندنی گەریلاکان ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن".

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی ستار (یەژا-ستار) فەریدە ئاڵکان بە بۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە چوونەدەرەوەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد، لەبارەی ئامانجی پیلانگێڕان، پلانە نوێکانی پیلانگێڕییەکە و تێکۆشانی دژ بەو پیلانگێڕییە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) شیکاریی کرد.

فەریدە ئاڵکان ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٤ ساڵە لە ژێر سەختترین دۆخی دیلدا لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان بەرخۆدان دەکات و وتی، "لە ماوەی ٢٤ ساڵی تێکۆشان خەباتدا هەزاران شەهید تێکۆشان، هێشتاش هەموو رۆژێک قوربانی دەدرێت. لەم پێناوەدا قوربانییەکەی هەر چییەک بێت با ببێت بێگومان ئێمە سەردەکەوین و بەو باوەڕەوە تێکۆشان بەردەوام دەبێت. بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی پیلانگێڕان، لە ماوەی ٢٤ ساڵی ڕابردوودا بەرەی تێکۆشان و خەبات ڕۆژ بە ڕۆژ بەرفراوانتر بووە و سنوورەکانی کوردستان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و هەموو جیهان تێپەڕاندووە. لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیهان دا بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەرەکەمان چالاکی بەڕێوەدەچێت، کەمپەینی واژۆکردنەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ئاستی سەندیکاکان و جەماوەریدا پشتیوانی و خاوەنداری لە ڕێبەرەکەمان دەکرێت.

بەکورتی گەل، ژنان، گەنجان، کرێکاران، ژینگەپارێزان و دژە سەرمایەداران لە دەوری ڕێبەرەکەمان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کۆ بوونەتەوە و ئەم دۆخەش دەبێتە شەپۆلێکی نوێی گۆڕانی لە جیهان دا".

'هێزە پیلانگێڕەکان لە قەیران و گێژاودان'

فەرماندە فەریدە ئاڵکان لە بەردەوامیدا وتی: "ئاشکرایە پیلانگێڕانی ٩ی تشرینی یەکەم لە بەرامبەر تێکۆشانی ٢٤ ساڵەی ئێمە بە پێشەنگایەتیی ڕێبەرایەتی شکستیان هێناوە و نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان بگەن. ئیتر تەنها ئەوەش بەس نییە، کە بڵێین، ئامانجی پیلانگێڕەکان بەدی نەهاتووە، بەڵکو هێزە شارستانییەکانی پیلانگێڕییەکە تووشی قەیران و گێژاوی گەورە بوون. ئەمە قەیرانی سیستەمی سەرمایەدارییە و لە بنەڕەتدا قەیرانێکی پیشەسازی، دەوڵەتپەرەستی نەتەوەیی، نەتەوەپەرەستی، ئایینپەرەستی و زایەند پەرەستییە. لەوەش زیاتر و قوڵتر قەیرانی مێشک و عەقڵییەتی نێرسالارییە، کە شارستانیەتی پێناسە و ئاڕاستە کردووە، لێرەدا گرنگە ڕێبەرەکەمان لە ناو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالیدا بۆ مرۆڤایەتیی ڕوونکردووەتەوە، کە قەیرانەکە لە کوێوە دێت و چۆن چارەسەر دەکرێت. لەوەش گرنگتر ئەوەیە، کە ژنان، گەلەکەمان، مرۆڤایەتیی پێشکەوتووخواز ،هێزە شۆڕشگێڕ - دیموکراتیکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە هیوا و باوەڕێکی زۆرەوە لە دەوری بیر و ڕامان و پرۆژەکانی چارەسەری ڕێبەرمان کۆ بوونەتەوەوە و بە هیوای داهاتوویەکی هاوبەش لەم رێگایەدا دەستیان بە تێکۆشان کردووە".

'ئەوان دەیانخواست رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان دووبارە دیزاین بکەنەوە'

سەبارەت بە ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، فەرماندە فەریدە ئاڵکان باسی لەوەکرد:

"پیلانگێڕەکان دەیانویست رێبەرەکەمان و لە کەسایەتیی ئەودا بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە لەناوببەن، یان بێکاریگەری بکەن و بەو شێوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئیمپریالیستییەکانیان دووبارە دیزاین بکەنەوە. واتە هەوڵیاندا زەمینەکە بۆ سەرەتای جەنگی جیهانی سێیەم ئامادە بکەن. ئەوانەی دەتوانن لە جیهان تێبگەن ئەوە دەبینن، کە دوای دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا هەموو هەنگاوەکان بەرەو ئەم ئامانجە گیراونەتە بەر.

دوای پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم، سەرەتا لە ئەفغانستان بە ناوی شەڕ لە دژی تیرۆرەوە دەستیانپێکرد. پاشان وەک پرۆژەیەکی ئیسلامی سیاسی بە ئاکەپە تورکیان کردە ناوەندی پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزن. پاشان بەناوی بەرەنگاربوونەوەی سەدام عێراقیان داگیرکرد. لە ئەفغانستان، تورکیا و عێراق لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ئیمپریالیستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان داگیرکرد. پاشان وردە وردە پلانەکانیان بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوە و دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەگەڕ. هەنگاوی کۆتایی ئەمەش  تیرۆریزمی دوژمنی ژنان و مرۆڤایەتی، تیرۆری داعش بوو. ئێستا ئیدی هەمووان لەوە تێگەیشتوون، لە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەدا ڕۆڵێکی فراوانیان بە کورد داوە، بنەماڵەی کوردە ساختە و نۆکەرەکان، کە لە هێڵی پارتی (پەدەکە)دا وەک ڕێکخستنی  بەرژەوەندییە خێڵەکییەکانە ڕۆڵیان پێدرا و پشتیوانییان لێکرا. هەم لە پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و هەم لە ڕووداوەکانی دواتردا، هەروەها هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٤ی داعش ڕوونبوویەوە، کە هێرشە بۆسەر بۆ سەر ڕێبەرمان  و بەسەر بزووتنەوەکەمان و گەلی کورد دا سەپێنرا تاوەکو سڕینەوە و پاکتاوکردن ئەنجام بدەن".

فەریدە ئاڵکان ڕایگەیاند، پیلانگێڕەکان بە ئامانجەکانیان نەگەیشتوون و وتی: "چونکە ڕێبەرەکەمان ئاگاداری هەموو ئەمانە بوو. لەڕووی تیۆری – فەلسەفی ، لە ڕووی ئایدیۆلۆژی- سیاسی، لەسەر بنەمای تێکۆشان و خەباتێک، بزووتنەوەی ئازادی و گەلەکەمانی بۆ پرۆسەکە و قۆناغەکە ئامادەکرد".

'دووبارە پلانیان بۆ پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم داڕشتەوە'

فەریدە ئاڵکان لە درێژەی قسەکانیدا فەرماندە ڕایگەیاند، لە تورکیا بە هەنگاوی ڕووسیا هێزی قووڵی ناو دەوڵەتی ناسراو بە ئەرگەنەکۆن لەگەڵ هاوپەیمانیی "سێوی سوور"ی لایەنگرانی ئۆراسیا یەکیانگرت، بەو شێوەیە پرۆسەیەکی نوێیان دەستپێکرد، کە ئاراستەی تورکیای گۆڕی و وتی، "ئەو خۆڕێکخستنەوە و هەوڵە لەگەڵ هاوپەیمانیی سێوی سوور سەرلەنوێ پلاندانانەوە بوو بۆ پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و خواستیان لەو پیلانگێڕییەدا سەر بکەون. هەوڵ دەدەن ئەوە بە ناوی 'پلانی تێکشکاندن' و بە شەڕی هەمەلایەنەی پاکتاوکارانە ئەنجام بدەن. بۆ ئەو مەبەستەش لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ەوە هێرشی فرەلایەنە و هەڵگیرسانی شەڕێکی دڕندانەیان خستەگەڕ.

پڕۆسەی پیلانگێڕیی نوێ، کە هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی ئازادی، دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و هەموو بەهاکان لە ئێستادا لە چوارپارچەی کوردستان، لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە زیندانەکان، لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا بەردەوامە. بە کردەوەی جەنگی تایبەت، کە لە هیچ سەردەمێکی مێژوودا نموونەی نەبینراوە، لە هەوڵی ئەوەدان کورد لەسەر زەوی نەهێڵن، بە شێوەیەکی سەرەکی هێرش دەکەنە سەر ڕێبەرایەتی و گەریلا و هەموو دینامیکە شۆڕشگێڕەکان. بۆ ئەو مەبەستەش شاری دێرینی و کۆنی ڕۆژئاوا عەفرینیان بە زۆر داگیرکرد. ڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ٢٠هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیدا هێرشیان کردە سەر پایتەختی مێژوویی کۆمەڵگەی کورد سەرێکانی و گرێسپی و هەوڵیاندا دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا و هەموو کوردستان تێکبشکێنن و بەوەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەربخەن. دوای ئەوە نەیتوانی ئەوە سەربخەن و بە ئامانجەکەى خۆیان نەگەیشتن، ئەمجارەیان هێرشی داگیرکاریان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. ئێستاش ئەگەر جارێکی تر هێرش دەکاتەوە سەر ڕۆژئاوا، هۆکارەکەی ئەوەیە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شکستی هێناوە. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چەکی کیمیایی، تێرمۆباریک و ئەتۆمی تاکتیکی بەکار دەهێنن، هەروەها هەموو جۆرە تەکنیکێک و تەکنەلۆژیایەک لە زەوی و ئاسمانەوە بەکار دەهێنن و دەیانخواست  گەریلا تێکبشکێنن.

'ئازادیی جەستەیی ڕێبەرمان وەڵامدەرەوەی پیلانگێڕییەکە دەبێت'

فەرماندەی یەژا ستار فەریدە ئاڵکان ئەوەشی ڕایگەیاند، بە پێشەنگایەتیی پەکەکە و پاژک لەسەر هێڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا، کە هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵگای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، ماوەی پەنجا ساڵە ڕێگا و ڕەوتی مێژووی بۆگەلان، ژنان و مرۆڤایەتیی پێشکەوتوتوخواز گۆڕی وتی، "ئەگەر قوربانیدانەکەشی قورس بێت پەنجا ساڵة لە بەرامبەر بزووتنەوەی ئازادیمان بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ،  دەوڵەتی فاشیستی پاکتاوکاری تورک هەیە، کە مەحکومی شکستە و هێزی پیلانگێڕە  نێونەتەوەیەکانیش لە پشتین و یارمەتی دەدەن. بەرخۆدانی گەریلا لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە حەفتانین ، نیسانی ٢٠٢١ لە ئاڤاشین و نیسانی ٢٠٢٢ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەڕێوەچوو، ئەنجامی گەورەی ئەو شەڕەی گەریلایە بە قوربانیدانی گەورەیە، ئیدی پیلانگێرێ تێکدەشکێت. ئەمە لە هەمان کاتدا هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمە، کە هەوڵی لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەیان دا و دەیاناخواست لە کەسایەتی ڕێبەرایەتی دا کۆمەڵگای کوردی ئازاد لەناو ببەن. هاوکات تێکشکاندنی حساباتی ئەم پیلانگێڕییە لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆخی شەڕانگێزیی دەوڵەتی تورکی فاشیست، کە نوێنەرایەتی ئەو هێزە پیلانگێڕانە دەکات، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شکستە.

فەرماندە فەریدە ئاڵکان ڕاشیگەیاند، وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەڵامیان بۆ پیلانگێڕییەکە لە ساڵی ٢٤مدا ئەوەیە، کە کۆتایی بە ڕاستی شەڕی تایبەت و داگیرکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان دەهێنرێت و دەبێتە هۆی بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

فەریدەر ئاڵکان وتی: "ئەنجامەکانی شەڕی گەریلا نیشانی دەدات، کە ماوەی پێنج مانگە بە شێوازێکی بێ وێنە و دەستپێشخەرییەکی گەورە هەنگاوی شۆڕشگێڕانە نراوە و بە بەهێزی شەڕ بەڕێوەدەبرێت".

ژ.ت