فیداییان لە مەراسیمی دەرچونیان: بەشێوەی زیلان شەڕ دەکەین

ئەو فیداییانەی کە خولی پەروەردەیان لە ٣٠ حوزەیراندا تەواوکرد، لە مەراسیمی دەرچوونیاندا رایانگەیاند، "لە هەرکوێیەک هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، ئێمە لەوێ دەبین و بە رێبازی زیلان سەردەکەوین".

فیداییانی ئاپۆیی لە چیاکانی کوردستان خولێکی نوێی پەروەردەیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو تەواو کرد.

فیداییان کە لە ساڵیادی چالاکیە فیداییەکانی فەرماندەی نەمر زیلان (زەینەب کناجی) لە ٣٠ حوزەیراندا دەورەی پەروەردەیان تەواو کرد، مەراسیمی دەرچوونیان سازکرد.

فیداییان کوردستان کە شوێنکەوتووان و رێبوارانی رێبازی فەرماندەی نەمر زیلانن، دوای تەواوکردنی خولی پەروەردە بە سەرکەتوویی روویان کردە گۆڕەپانەکانی خۆیان.

گەریلا فیداییەکان لە مەراسیمی دەرچووندا باسیان لەم بابەتانە کرد.

'رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز ون نابێت'

"ئەمرۆ ٢٨ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ زیلانە. هاوڕێ زیلان لە دژی پیلانگێری لە شام وەک بەرپەرچدانەوە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦ دا چالاکیەکی گیانبازی ئەنجامدا. هێزە دەسەڵاتدارە هەژمونگەراکان لە کەسایەتی رێبەرایەتیدا ویستیان گەلەکەمان و بزوتنەوەی ئازادیمان لەناوببەن. بەڵام هاوڕێ زیلان بە چالاکیە گیانبازییەکەی خۆی بە پەیامی ئەوەی رێبەرایەتی بە تەنیا نییە، گەریلا فیداییەکان لە پشت رێبەرایەتیەوەن و هەموو کات بۆ هەموو شتێک ئامادەن، دوژمنی کردە ئامانج. بەو چالاکیەوە پەیامی ئەوەی گەریلا هەموو کات لە دژی هێرشەکانی سەر رێبەرایەتی ئامادەیە، بە دۆست و دوژمن گەیەندرا. لە ٧ی حوزەیراندا هاوڕێ گوڵان (فلیز یەرلیکایا) و لە ١٧ی حوزەیراندا هاوڕێ سەما یوجە وەک رێبواری رێبازی زیلان شەهیدبوون. شەهید سەما وتی، 'وەک چۆن لە ئاسمانەکان دوو خۆر بوونی نابێت، بۆ ئێمەش تەنیا رێبەر ئاپۆ هەیە، جگە لەو ئێمە هیچ شتێکی دیکە قەبوڵ ناکەین'. هاوڕێ زیلان وتی، 'خۆزگە لە گیانم بەنرختر شتێکم هەبوایە بۆ ئەوەی فیدام بکردایە'. هەرسێ پێشەنگە فیداییەکانمان، بە چالاکی و وتە و شەهیدبوونی خۆیان، نیشانیاندا کە رۆحی فیدایی ئاپۆیی هەرگیز بزر نابێت و ناسڕدرێتەوە.

'ئەرکەکەمان بە جێدەگەیەنین'

ئەمڕۆ کچان و کوڕانی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هێڵی زیلاندا وەک زیلانەکان شەڕ دەکەن و لە سەنگەرکانی شەڕدا خۆڕاگری دەکەن. بە ئازایەتی و ئیرادەیەکی بەرزەوە هێرشەکانی دوژمن تێکدەشکێنن. هاوڕێیانمان لە تونێلەکانی شەڕدا لە زاپ و مەتینا لە دژی هەموو جۆرە تەکنەلۆژیای دوژمن، هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بەرخودانی بێهاوتا ئەنجام دەدەن. بەچالاکیەکانیان بەردەوام مزگێنی دەدەن بە گەلەکەمان. وەک هاوڕێیانی ئەوان، ئێمە هەموو بەرپرسیارێتیەک جێبەجێ دەکەین کە دەکەوێتە ئەستۆمان.

'بە شێوازی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین'

هێرشەکانی دوژمن لە دژی گەلەکەمان و هاوڕێیانمان لە زیندانەکان، ئەمڕۆش بەردەوامە. هەموو رۆژێک خەڵکە وڵاتپاڕێزەکەمان لە شەقامەکان تیرۆر دەکرێن، دایکانمان لە شەقامەکان ئەشکەنجە دەدرێن، گەنجەکانمان دەکوژرێن. بە گەلەکەمان دەڵێین؛ ئێوە بە تەنیا نین، گەریلاکانتان لە پشتتانن، گەریلاکانی کوردستان لە پشت ئێوەن، ئێمە هەموو رۆژێک ئامادەین. لە کوێ هێرش بکرێتە سەر گەلەکەمان، بۆ بەرپەرچدانەوە ئێمەش لەوێ دەبین. ئێمە بە دوژمنیش دەڵێین کە گەلەکەمان بەتەنیا نییە، ئێمە بە شێوەی زیلان شەڕدەکەین و سەردەکەوین. ئێمە بە شێوەی زیلان دەجەنگین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە ئەو بەڵێنە بە گەلەکەمان  و هاوڕێیانمان دەدەین، بەتایبەتی ئەوانەی لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن. ئێمە وەک هاوڕێ هەورێ، دۆغا، جوان و ئاندۆک کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە رۆحی زیلان ژیان، سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. ئێمە لە کۆتاییدا دەڵێین: سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە، سەرکەوتن بۆ هەموومانە".

گەریلا فیداییەکان دوای وتارەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ". "بە گیان بە خوێن، لەگەڵتاین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان"یان وتەوە و بەرەو گۆڕەپانەکانیان کەوتنەڕێ.

هـ. ب