فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی داوای ئاشکراکردنی بکوژانی مامۆستا شەماڵ دەكات

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردستان بە تووندیی ئیدانەی تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ، نووسەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی دەكات و ڕایدەگەیەنێت: تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ تاوانێكی قێزەونە پێوویستە تاوانباران بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا.

دوێنێ یەكشەممە ٢٨ی ئاب لە شارۆچكەی كفری، نووسەر، مێژوونووس و چالاكی سیاسی (سوهەیل خورشید) ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شارۆچکەی کفریی تیرۆركرا.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردستان ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا بە تووندیی ئیدانەی تیرۆركردنی دەكات و دەڵێت: تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ تاوانێكی قێزەونە و پێویستە تاوانباران بدۆزرێنەوە.

لە بەشێكی تری بەیاننامەكەی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردستاندا هاتووە:”تیرۆركردنی مامۆستا شەماڵ بە تووندیی ئیدانە و مەحكوم دەكەین، پێویستە بكەرانی ئەو تاوانە قێزەونە لەلایەن هێزە ئەمنییەكان بدۆزرێنەوە و بدرێنە دادگا”.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسیی كوردستان لە كۆتایی بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، “ئەو زنجیرە تیرۆرەی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، نیشانەی لاوازیی دەزگا ئەمنییەكانە، ئەركی هێزە ئەمنییەكانە سەر و ماڵی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بپارێزن”.

ف.ق