گه‌ریلا جانوڵات: پێویسته گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵسێته سه‌ر پێ
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك جانوڵات داوای له گه‌لی كورد كرد و وتی، "بێگومان ئه‌ركی هه‌موو كه‌سه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستیان له‌سه‌ر ویژدانی خۆیان دابنێن و به‌كه‌ونه ناو جموۆڵه‌وه".
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك جانوڵات داوای له گه‌لی كورد كرد و وتی، "بێگومان ئه‌ركی هه‌موو كه‌سه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستیان له‌سه‌ر ویژدانی خۆیان دابنێن و به‌كه‌ونه ناو جموۆڵه‌وه".
به‌رخودانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/یه‌ژه‌ئاستار له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه له ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢دا له دژی هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشین ده‌ستیان پێكردبوو، به‌رده‌وامه.
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك جانوه‌ڵات، له‌ناو ته‌قینه‌وه‌كان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ كامێرای ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) قسه‌ی كرد، هه‌ڵوێستی گه‌ریلا و گه‌لی كورد كه چۆن پێویسته خاوه‌نداری له‌م به‌رخودانه بكات، هه‌ڵیسه‌نگاند.
گه‌ریلا تۆپاك جانوڵات باسی له‌وه‌كرد، كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به‌رده‌وامن و وتی، "له‌م شه‌ڕه‌دا هێز داگیركه‌ره‌كان له هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی تا فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌موو جۆره ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌كارده‌هێنن. پێویسته ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر باش ئه‌وه بزانێت، ره‌نگه ئێوه خاوه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو و هێزێكی گه‌وره بن، به‌ڵام ئێوه بێبه‌شن له هه‌موو جۆره ئامانج و خواستێك. ئێمه له سه‌رۆك ئاپۆ و شه‌هیدان هێز وه‌رده‌گرین و خاوه‌نی ئامانجی زۆر گه‌وره‌ین وته‌یه‌ك له ناو كورداندا هه‌یه، 'به سوار هاتن و به پێیان رۆیشتن'، و ئه‌وان لێره به پێیان ده‌رۆن".
'ئێمه له پێناو هه‌بوونی گه‌له‌كه‌مان تێده‌كۆشین'
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك جانوه‌ڵات باسی له‌وه‌كرد، كه هێزی گه‌ریلای ئازادی كوردستان تا دوا دڵۆپی وێنی خۆی به‌رخودان ده‌كات و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو: "وه‌ك چۆن مه‌زڵوم، كه‌مال و هه‌ڤاڵانی دیكه‌له زیندانه‌كان خۆڕاگرییان كرد و زیلان خۆی له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا ته‌قانده‌وه، ئێمه‌ش هه‌رگیز ناهێڵین كه دوژمن بێته خاكه‌كه‌مان. پێویسته گه‌له‌كه‌شمان بزانێت كه، ئێمه له پێناو ئامانجی پیرۆزدا تێده‌كۆشین، بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌مان تێده‌كۆشین. پێویسته گه‌له‌كه‌شمان بڵێت، 'منیش گه‌لم و ده‌مه‌وێت ئازاد بژیم'.
'پێویسته گه‌لی باشور له دژی خیانه‌ت بوه‌ستێته‌وه'
گه‌ریلا تۆپراك جانوڵات به تایبه‌تی داوای له گه‌لی باشوری كوردستان كرد و وتی، "پێویسته گه‌لی باشور له دژی ئه‌و خیانه‌ته هه‌ڵسێته سه‌ر پێ. پێویسته هه‌موو كه‌س ببینێت كه نیازی په‌ده‌كه چییه. ئێمه داوای هاوكاری له په‌ده‌كه ناكه‌ین، ئێمه ته‌نیا ده‌مانه‌وێت بێلایه‌ن بێت و پشت به‌و ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره نه‌به‌ستن. مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌وه‌یه كه كوردان پێكه‌وه به‌شه‌ڕ بده‌ن و دواتر بێت خاكی كوردستان داگیر بكه‌ن. پێویسته هه‌موو كه‌س باش ئه‌وه بزانێت، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌م به‌رانه به‌و راده‌یه خۆڕاگری ده‌كه‌ین و هه‌ڤاڵانمان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ست دوژمن چالاكی گیانبازی ده‌كه‌ن، هه‌میشه‌یی مانه‌وه‌ی به‌هاكانی ئه‌م گه‌له و درێژه‌دانه به تێكۆشانی كوردایه‌تی".
'پێویسته گه‌لی كوردستان هه‌ڵسیته سه‌رپێ"
تۆپراك جانوڵات سه‌رنجی راكێشا كه گه‌ریلاكانی كوردستان هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كه‌سییان نییه و وتی، "ئێمه لێره بۆ ناوبانگ و ناسراوبوون شه‌ڕ ناكه‌ین، ته‌نیا یه‌ك ئامانجمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش پاراستنی ئه‌م خاكانه‌یه. له سه‌ره‌تادا گه‌له‌كه‌مان، پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌مه بزانێت، ئێمه له پێناو گه‌لدا هه‌ین. گه‌لیش له‌به‌ر گه‌ریلا هه‌یه. به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌بێت هه‌موو گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی گه‌لی باشور له دژی ئه‌م داگیركارییه هه‌ڵسنه سه‌ر پێ و خۆڕاگری بكه‌ن.
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك جانوه‌ڵات، باسی له‌وه‌كرد، كه پێویسته هه‌موو كه‌س له به‌رخودان له دژی داگیركاریدا خاوه‌نداری له ئه‌ركی خۆی بكات و وتی، "بێگومان هه‌موو كه‌س ئه‌ركی هه‌یه تا جێبه‌جێی بكات، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئێوه ده‌ست بخه‌نه سه‌ر ویژدانتان و بكه‌ونه جموجۆڵه‌وه. پێویسته هه‌موو كورد یه‌كبگرن. له دژی ئه‌م دوژمنه كه ده‌یه‌وێت گه‌لی كورد بچه‌وسێنێته‌وه و نكۆڵی له كوردان ده‌كات یه‌كبگرن. پێویسته گه‌له‌كه‌مان سه‌رهه‌ڵدان بكات و ئه‌م داگیركارییه رابگرێت. خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر ئه‌م خاكه داگیربكرێن، بوونی كوردان له ئارادا نامێنێت، پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌و راستیه باش بزانێت".
هـ .ب