گەل بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک رێپێوان دەکات

لەپێناو یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مادیماک بە هەزاران کەس لە سێواس رێپێوان دەکەن.

٣٣ رۆشنبیر لە هۆتێلی مادیماک لە ناوەڕاستی سێواس لە ٢ی تەمووزی ١٩٩٣ تیرۆرکران، لە ٣١ەمین ساڵیادی ئەوکۆمەڵکوژیەدا یادی قوربانیان کرایەوە.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کولتوری پیر سوڵتان عەبدال و فیدراسیۆنی عەلەوی بەکتاشی بە هەزاران کەس کۆبوونەوە و لەبەردەم کۆمەڵەی حاجی بەکتاش وەلی دەستیان بە رێپێوان کرد.

لە رێپێوانەکەدا بەرەو هۆتێلی مادیماک وێنەی ئەو رۆشنبیرانە بەرزکرایەوە کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا تیرۆرکرابوون.

هەروەها پلاکارد بە نوسراوی "رێگامان بەرزە، رووناکیمان ناکوژێتەوە، پیر سوڵتانەکان بەرە هەرمان و نەمربوون هەنگاویان نا" بەرزکرانەوە. لە رێپێوانەکەدا ناوی یەک بە یەکی گیانبەختکردووانی کۆمەڵکوژیەکە خوێندرایەوە. لەگەڵ خوێندنەوەی هەرناوێکدا گەل هاواری دەکرد، "دەژی".

هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل و سەرۆکی گشتیی پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) ئەرکان باش بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کردووە.

هەروەها وێڕای رێکخراوە عەلەویەکان نوێنەرانی چەندین پارتی سیاسی و رێکخراوی مەدەنیش بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کرد.

هـ. ب