گەل لەسەر سنوور خاوەندارییان لە پەیامەکی ڕێبەر ئاپۆ کرد
خەڵکی شارە جیاوازەکان لە پێرسوس یەکیانگرت و لە دژی هێرشەکان بەرەو سەرسنووری کۆبانێ بەڕێکەوتن، سڵاوییان لە پەیامەکەی ڕیبەر ئاپۆ کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
خەڵکی شارە جیاوازەکان لە پێرسوس یەکیانگرت و لە دژی هێرشەکان بەرەو سەرسنووری کۆبانێ بەڕێکەوتن، سڵاوییان لە پەیامەکەی ڕیبەر ئاپۆ کرد و هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد.
ئێشکگری لە سەرسنووری پێرسوس-کۆبانێ ١٢ ڕۆژە بەردەوامە کە لە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دەدرێت. لە چوارچێوەی ئێشکگریییەکەدا لە پێرسوس ڕێپێوانێک ئەنجام دەدرێت. لە چەندین شاری جیاوازەوە چەندین کەس بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و داوایانکرد کۆتایی بە هێرشەکان بهێندرێت.
لە کاتی چالاکی و گربوونەوەکاندا هاوڵاتییان قسەیانکرد
لە دایکانی ئاشتی سەبینە سەزەن (٦٤) کە لە وانەوە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، باسی لەوەکرد بەهۆی ئەوەی ڕۆڵەکانیان لە نێو ئەم شەڕەدان لە نیگەرانییدان و گوتی: "بۆیە ناتوانن بە ئاسوودەی لە ماڵەوەدا دانیشین. جەرگمان دەسوتێ. هەربۆیە ئەوەندە ڕێگەمان گرتووەتەبەر. نابێت ئەم شەڕە بەردەوام بێت. لێرەین و دەڵێین ئیدی بەسە. دەبێت هەموو زیندانیانی سیاسی و بە تایبەت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت."
'پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان بەقەرارکەری ئاشتییە'
فەوزی مەلەت (٦٥) لە وانەوە بەشداری چالاکییەکە بووە و ئاماژەی بەوەدا بۆ خاوەنداریکردن لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا لێرەن و وتی: "کاریگەری بەڕێز ئۆجالان لەسەر گەلی کورد زۆرە. گەلی کورد بە قڕکردن لەناوناچێت. پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالانیش لە هەمان ڕووەوەیە. گەر ئەم پەیامە لە لەلایەن تورکیاوە بە بەیاخ بگیرێت ئەوا بە دڵنیاییەوە ئاشتی لە وڵاتدا بەرقەرار دەبێت."
'با هێرشەکان ڕاوەستێنرێن'
مەدینە فایەق (٦٦) باسی لەوەکرد خواستیانە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا کۆتایی بێت و گوتی: "خوێن ڕشتمان ناوێت. هەربۆیە بەڕێکەوتووین. ئێمە هۆکاری ڕژاندنی خوێن نین."