'ڕۆژ بەڕۆژ گەلی کورد لە بەرخۆدان و بەهێزبووندایە'

بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سەر گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان، وڵاتپارێزان و هاووڵاتیانی باشور ئەو داگیرکارییانە شەرمەزار دەکەن و جەختیش دەکەنەوە، تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت، تورکیاش ئارامی بە خۆیەوە نابینێت.

لە چوارچێوەی شەرمەزارکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خەڵک و خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، کە ماوەیەک بە چڕی لەسەر ڕژئاوا ئەو هێرشانە دەکات. هاووڵاتیان و چالاکوانان لە باشوری کوردستان باسیان لەوەکرد کە 'تورکیا بۆ قەرەبوکردنەوەی شکستەکانی، پەنا بۆ هەموو شتێک دەبات و وەک سەگی هاری لێهاتوە.

'مێژوو پێمان دەڵێت ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین'

چالاکوان و ڕۆژنامەنوس، هێمن مامەند لەسەر رەسەنایەتی و مێژوی کورد لەسەر خاکی کوردستان قسەی بۆ ئاژانسی فورات نیوز(ANF)کرد و وتی: "گەر بگەڕێنەوە بۆ بەڵگەنامە مێژوویەکان ئەوە دەیسەلمێنێت کە کورد لە سەرخاکی خۆیەتی، بۆیە گەلی کورد هەرگیز نەچوەتە سەرخاکی گەلانی تر،گەلی کورد هەمیشە دەسپێشخەربووە بۆ ئاشتی، ئەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە بەدرێژای ڕژێمە یەک لە داوی یەکەکانی بە ئاگر و ئاسن لە داگیرکاری خاکی کوردستانە، بەڵام خۆشبەختانە ڕۆژ بەڕۆژ گەلی کورد لە بەرخۆدان و بەهێزبووندایە، بۆیە دەبێت گەلانی تورکیا لەوە تێبگات ناتوانێت خاکی کوردستان  داگیربکات".

'پێوستە گەلانی تورکیایش هەڵویست وەرگرن'

لە دێژەی قسەکانیدا لەسەر چارەسەری سیاسی و پێکەوەژیان، هێمن مامەند وتی: " دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بڕێکی زۆری پارە لە جەنگ و داگیرکاریدا سەرف دەکات، بۆیە تورکیا لە کێشەیەکی ئابوری سەختدایە، بۆیە پێویستە گەلی تورکیاش هەڵوێست وەرگرن و بە ئاردۆگان بڵین ئیتربەسە شەڕ، با بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بە گفتوگۆ کێشەی کورد چارەسەربکێت، وە  تاوەکو ڕێبەر ئۆجالان ئازاد نەکرێت، کێشەی کورد چارەسەرناکرێت، وە تاوەکو ئۆجالان ئازاد نەکرێت گەلانی تورکیاش لە ئارامیدا ناژیین، بۆیە پێویستە ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکی لەوە تێبکات پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ".

'تا گەنجانمان هەبن دوژمن نا توانێت داگیرمان بکات'

چالاکوان و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کوردستان، زارا ئەحمەد، ئاماژەی بەئیرادە و گیانفیدایی گەنجانی گەلی کورد کرد و بەم شێوە قسەی بۆ ئاژانسی فورات نیوز ( ANF) کرد و وتی: "دوژمن بەردەوامە لە داگیرکارییەکانی، لە ڕۆژئاوا، لەباکور و باشور، بەهەموو جۆرێک هێرش دەکات، چەکی کوشندە و کیمیاوی بەکاردێنێت، لە دژی گەلی کورد و خاک و نیشتیمانمان، بەڵام جێگەی شانازییە کە گەنجانمان بەردەوامن لە خەبات دژ بەم داگیرکارییە و ناهێڵن یەک هەنگاو بێنە پێشەوە و خاک و نیشتیمانمان داگیرکەن، هەتا گەنجێکی قارەمان و گیانبەخت هەبیت دوژمن ناتوانێت لە خاک و نیشتیمانەکەمان بێنێتەوە".

'هەر شتێک بەرەو لەناوچوون بچێت، بە هەموو شێوەیەک پەلامار دەدات'

لە بەردەوامی قسەکانیدا چالاکوان وتی: "گەل پێویستی بەتێکۆشان، خۆڕێکخستن و پەروەردەیە، پێویستە گەل لەوە بە ئیرادەتریش بێت، ئێستا سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوا دامەزراوە، بۆیە دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرشی سەرئەم سیتەمەدەکات و دەیەوێت لەناوی بەرێ، بەڵام ئەم سیستەمە جێگیربووە، بۆیە دوژمن وەکو هاری لێهاتووە بەهوموو شێوەیەک پەلاماردەدات. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە دوژمن شکستی هێناوە و بەرەولەناوچوون دەچێت، هەر شتێکیش بەرەو لەناوچون بچێت پەلاماری هەموو شتێک دەدات، بۆیە دەبێت تورکیا باش بزانێت هەتا کوردێکی ئازادی خواز بمێنێت ناتوانێت گەلی کورد بتوێنێتەوە".

هـ . ب