کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە وتی، " هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی ئەو کەسانە دەردەبڕین کە لە کارەساتە گەورەکەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها رەحمی خوا لەو هەموو موسەڵمانانە بێت کە گیانیان لەدەستداوە. هیوادارین بریندارەکان بە زوترین کات چاک ببنەوە و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین."
کۆمیتەکە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.
"بێ گومان بوومەلەرزە کارەساتێکی سروشتییە، ئەو سروشتەی کە ئێمە بەشێکین لێی و تێیداین، سیستەمی بەڕێوەچوونی خۆی هەیە، وەک هەبوونێک هەمیشە لە جووڵەدایە، هاوسەنگی خۆی بە پێی ئەو جووڵەیە دروست دەکات. بۆیە بوومەلەرزە شتێکی سروشتیە. شتە ناسروشتییەکە شێوازی ژیانی نیشتەجێبووانە کە بە چی شێوەیەک پێشوازی لە بومەلەرزەکە دەکەن، هەرچەندە هێڵەکانی بومەلەرزە دەزانرێن، هەروەها پێشبینی دەکرێت کە بوومەلەرزە لە کوێ و لە چ ئاستێکدا ڕوودەدات، ئەگەر دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی بوومەلەرزەکە لەم ئاستەدابن، ئەو کاتە دۆخێکی نائاساییە، بێگومان دەوڵەت بەرپرسیارە لەم کارە، کە مافی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگای قۆرخ کردووە و خۆی کردووە بە تاکە دەسەڵات لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بۆیە بەداخەوە دەوڵەت بەرپرسیارە لەو شوێنەی ژیانی کۆمەڵایەتی تێیدایە، بۆیە بەرپرسیاری هەردوو بومەلەرزەی مەرەش دەوڵەتی تورکە. بەڵێ، ئەوەندە مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، چونکە ڕێکاری پێویست نەگیرایەبەر، و بکوژەکە دەوڵەتی تورکە، بێ ئەخلاقترین و پارەخۆر و سەرمایەدارترین دەسەڵات، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە. ئەو شوێنانەی کە پێویست بوو باڵەخانەی نیشتەجێبوونی تێدا دروست نەکرێن، بۆ ئاوەدانی پێشکەش کران، بە ناوی ' ئاشتی وەبەرهێنان' وەبەرهێنانیان کرد، لەگەڵ ئەوەی تورکیا و کوردستان شوێنی بومەلەرزەیە، هیچ رێوشوێنێک نەگیرایەبەر، مەرجی بومەلەرزەیان جێبەجێ نەکرد و لە ئەنجامی ئەو کردەوانەدا بەم ئەندازەیە مرۆڤ گیانیان لەدەستدا. بێگۆمان وەک بەرپرسیاری کارەساتە قورس و ئەم ئازارە حسابن دەدات.
لە لێپرسینەوە رزگاریان نابێت
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە کە بەم ئەندازەیە مرۆڤی کۆمەڵکوژ کرد، لە شارە زیانلێکەوتووەکان پێویستی پێشکەش بە هاوڵاتیان نەکرد، هەروەها رێگریان لەو کەسانە کرد کە ویستیان هاوکاری پێشکەش بکەن و بەم شێوەیە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە تا چ رادەیەک نامەردە، بەرژەوەندیپەرستە و دوژمنی مرۆڤایەتیە. لە بری ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکات، دژی مرۆڤایەتی، بۆ بەرژەوەندی پارێزی و شاردنەوەی پارە، سەفەربەر بووە. لەگەڵ ئەوەی بکوژی ئەم هەموو مرۆڤەیە، بەڵام تاکە شت کە بیری لێدەکاتەوە، درێژکردنەوەی تەمەنی خۆیەتی. بە راگەیاندنی دۆخی نائاسایی، بە چەوساندنەوە، هەڕەشە، بۆ پێچەوانەکردنی راستیەکان، هەروەها بە کوشتن وادەزانێت دەتوانێت سەربکەوێت. هەرچیەک دەکات ناتوانێت خۆی لە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە رزگار بکات.
دەسەڵات کوردانی عەلەوی وەک دوژمن دەبینێت و دەیەوێت لەناوی ببات
وەک دەزانرێت ناوەندی بوومەلەرزەکە ئەو ناوچەیەیە کە دانیشتوانەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی گەلی کورد-عەلەوی ئێمەن. گەلی ئێمە لە ناوچەی بوومەلەرزەکە دەڵێن دەوڵەتی تورک کە خۆی بە 'یەکێک لە دەوڵەتە بەهێزەکان' لە جیهاندا پێناسە دەکات، لە جیاتی هاوکاریکردنیان، رێگری لە هاوکاریە کۆمەڵایەتیەکان دەگریط و هۆکاری ئەمەش ناسنامەی کورد و عەلەوییە. ئەم هەڵسەنگاندنە بۆ گەلەکەمان ڕاستییەکە. چونکە لە مێژووەوە تا ئێستا تەنها یەک سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەم دوو شوناسە هەیە، واتە دژی کورد و عەلەوی. هەروەها سیاسەتی قڕکردنە. کورد سەدان ساڵە کە دەیانەوێت بە جەستەیی قڕ بکرێن، یان بە توانەوە لە تورکیادا لە ڕێگەی هێرشی قڕکردنی کەلتورییەوە لەناوببرێن. عەلەوییەت ئەو باوەڕەیە کە دەخوازرێت لەناو دەوڵەتی نەتەوەیی تورک- ئیسلامیدا بتوێنرێت و لەناوبچێت. بۆیە دوای بوومەلەرزەکە لەبری هاوکاریکردن، بە پێچەوانەوە رێگری لە ئەو هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێن دەکرێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ناسنامەی کورد – عەلەوییان هەیە. بەو پێیەی کوردایەتی و عەلەویتی ئەو ناسنامانەن کە دەبێت لەناوببرێن و بوومەلەرزەکە خراپترین کاریگەری لەسەر ناوچە کورد-عەلەوییەکان هەبوو، دەسەڵات ئەم کاولکاری و مردنەی کردە دەرفەتێک بۆ سیاسەتە قڕکردنی خۆی. چونکە ئەم دەسەڵاتە خەڵکی ئەم هەرێمە بە دوژمن دەبینێت کە بەگوێرەی عەوڵیەتیان دەبێت لەناوببرێن. دەوڵەتی تورکی قڕکەر ئەم نزیکایەتیە بە ئەنقەست بەڕوە دەبات و دەرئەنجامی سیاسەتێکی پلان بۆ داڕێژراوی قڕکردنە.
ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٨ لە مەرەش روویدا هێرشێکی قڕکردن بوو
قڕکردنی هەرێمە کوردی-عەلەوییەکان و ناسنامەکانیان، سیاسەتی دەوڵەتە. ئەمە سیاسەتێکی سەد ساڵەیە. وەک دەزانرێت دوای دامەزراندنی پارتەکەمان، واتە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨، لە شاری مەرەش کە بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە، هێرشێکی گەورەی قڕکردن بۆ سڕینەوەی دانیشتوانی کورد و عەلەوی ئەنجامدرا. زیاتر لە هەزار کەس لە گەلەکەمان بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، ویستیان وابکەن ئەوانەی دیکەش زێدی خۆیان جێبهێڵن. ئەمەش لە ڕێگەی هەڕەشە و ڕەشبگیری و فشارەوە ئەنجامدرا. هەروەها هانیان دەدا کە کوردستان بەجێبهێڵن. ئەمەش بەشێوەیەک ئەنجامدرا کە هەم دەوڵەتی تورک ئاسانکاری بۆ دەرچوون لە وڵات کرد، هەمیش هەندێک دەوڵەتی ئەوروپی هاوکارییان لەگەڵدا کرد و لەژێر پەردەی 'باوەش بۆکردنەوەدا'دا ئەو کەسانەیان قبوڵ کرد. ڕاستییەکە ئەوە بوو کە پلانی گلادیۆ جێبەجێ دەکرا. بەو پێیەش دەبوو سەرەتا رێگری لە بزووتنەوەکەمان بکرایە، بۆ ئەوەی رەگەکانی لە جوگرافیای کورد – عەلەوی نەچێنێت. لەم هەرێمەدا سیاسەتی قڕکردن-چۆڵکردنێکی وەها بەڕێوەچوو و تا ڕادەیەک ئەنجامیان بەدەستهێنا. دانیشتووانێکی زۆری خەڵکی ئەم هەرێمە لە کوردستانەوە کۆچیان کرد بۆ شارە گەورەکان و زۆریشیان کۆچی ئەوروپایان کرد.
دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت بومەلەرزەکە وەک هەلێک بەکار بهێنێت
ئەو ڕووداوانەی لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ڕوویانداوە، ئەوە دەردەخەن کە دەیانەوێت لە ڕێگەی بوومەلەرزەکەوە سیاسەتی نیوە تەواوکراوی قڕکردن-کۆچکردن-چۆڵکردن تەواو بکەن. پێشتریش بۆ ئەوەی گەلی کورد-عەلەویمان لە ناوچەی بوومەلەرزەکەوە بگوێزرێتەوە، هەولێکی زۆریاندا. بەوهۆیەوە هاوکاریان ناکەن، رێگری لە هاوکاریەکان دەکەن و بە وتنی 'ژیان لێرە نەماوە'، هەوڵ دەدەن گەلەکەمان زێدی خۆیان بە تەواوی چۆڵ بکەن. به م شێوەیە لە سیاسەتی سەد ساڵەی کۆچبەرکردن و قڕکردن ئەنجام بەدەست دەهێنن و زێدی کورد – عەلەویەکان چۆڵ دەکەن و لە جێگەیان کۆچبەران جێگیر دەکەن کە وەک ئامرازی سیاسەتی قڕکردنی کورد به کارهێنراون. پێشتر لە میدیاکاندا بڵاوکرابووەوە کە کەمپ بۆ کۆچبەرانی عەرەبی سوننە لە شاری مەرەش دروستکراون، لەو شوێنانەی کە دانیشتووانەکەی تەواو کورد و عەلەوین. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چ جۆرە سیاسەتێک لە زێدی کورد-عەلەوییەکاندا دەگوزەرێت، دەیانەوێت چ جۆرە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی بکەن. ئێستاش دەیانەوێت بوومەلەرزەکە وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سیاسەتی چۆڵکردن-کۆچبەری-قڕکردن.
گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆچ نەکات
ئەمە پلانی دەوڵەتی تورکە بۆ قڕکردن، پێویستە گەلی کورد-عەلەویمان ئاگاداری ئەم پلانە داگیرکەری و قڕکردنە بێت، ئەو خاکەی لەسەری گەورە بووە بەجێ نەهێڵن، لە شوێنی خۆی بەرخۆدان بکات، هێندەی تر وابەستە بن بۆ خاک و کەلتورەکەیانەوە.ئەو پەیوەندی و سیاسەتانەی ناوبراو پووچەڵ بکەنەوە. گەلەکەمان لە دەرەوەی هەرێمەکە و هێزە دیموکراسیەکان هەموویان بەرپرسیارن لە پاڵپشتیکردن ئەم بەرخۆدانەی گەلی کورد-عەلەویمان بۆ پاراستنی هەبوونی خۆیان.
بومەلەرزەکە پیشانیدا کە ئەم کۆمەڵگایە تاوەکو چ رادەیەک پشتگیری دەکات
دەوڵەت نیشانی دا کە دەوڵەت چەندە دژی کۆمەڵگایە، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە چەندە بێ ئەخلاق و پارە پەرستە. هەروەها پیشانیدا کە کۆمەڵگا چەندە زیندووە و خاوەن هەڵوێستی پشتگیریکردنە. لە لایەک زەلیلبوونێکی گەورە هەیە کە بە وشە وەسف ناکرێت و لە لایەکی تریشەوە شانازییەکی گەورە هەیە کە مرۆڤایەتی شانازی پێوە بکات. لە لایەک ئەو بوونەوەرانە کە لە مرۆڤایەتی دوور کەوتوونەتەوە، لە لایەکی ترەوە جوانترین نموونەی پشتیوانی ژیانی مرۆڤ هەن. وەک لایەنی دژ بەیەک لەلایەن هەموو جیهانەوە چاودێریان دەکرێت. بەم شێوەیە جارێکی تر ئەو ڕاستییە ڕوون بووەوە کە هەوێنی کۆمەڵگا و هێزە دەوڵەتپەرست و دەسەڵاتدارەکان تا چ رادەیەک جیاوازیان هەیە.
هێزە دەسەڵاتخوازەکان کە بەرپرسیارن لە ئەنجامی وێرانکاری بوومەلەرزەکە، هەوڵی ئەوەیان دا کە پارەکانیان بپارێزی، لایەنگرانیان رزگار بکەن و راستیەکان بشارنەوە و بۆ ئەمەش سەربازی و میدیایان سەفەربەر کرد کە بوونەتە ئامرازێکی شەڕی تایبەت . هەروەها گەل درکی بە سروشتی پشتیوانی مرۆڤایەتی کرد و لەسەر بنەمای ڕۆحی یەکگرتوویی، دەستبەجێ چوونە ناوچە بوومەلەرزەییەکان و پشتگیری و هاوکاریان لە زیانلێکەوتووان کرد.
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم ڕۆحی یەکگرتوویی و پشتیوانییە زیاتر بکەین، برینەکانی ناوچە بوومەلەرزەییەکان ساڕێژ بکەین و پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین، سەفەربەر ببین. ئەمەش هەم بۆ دەرهێنانی تەرمەکان، هەم بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکیەکان، هەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەناگە و هەم بۆ نەهێشتنی کاریگەرییە وێرانکاری بوومەلەرزەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. پێویستە پشتگیری بکرێت تا ئەو ڕادەیەی کە گەلەکەمان ناچار نەبێت شوێنی خۆی بەجێبهێڵێت. پێویستە پشتگیرییەکی بەهێز بکرێت بۆ ئەوەی باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونەکان بە شێوەیەکی گونجاو لەو ناوچانەی کە هێشتا گونجاون ئاوەدان بکرێنەوە. بۆ ئەمەش پێویستە کۆلەکتیفی رەنج دابمەزرێنرێت، چەندین باڵەخانە پێکەوە دروست بکرێن، هاوکاری دارایی پێویست بدرێت و شوێنی ژیان بە شێوەیەکی گونجاو ئاوەدان بکرێتەوە. کاتێک کۆمەڵگا هێزی خۆی یەکدەخات، هیچ شتێک نییە کە نەتوانرێت ئەنجام نەدرێت. چونکە گەورەترین هێز خودی کۆمەڵگایە. ئەوەی گرنگە پێویستە خۆمان لە ژیانی کەسیی ڕزگار بکەین کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەیسەپێنێت و خۆمان لە داگیرکەری رژێمی قڕکەر و مێتینگەر رزگار بکەین کە گەلان لە یەکدی دوور دەخاتەوە.. دوای بوومەلەرزەکە هەموو گروپە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا کۆبونەوە بۆ هەرێمی بوومەلەرزەکە و بەشداریان لە کاری فریاگوزاریدا کرد. ئەمەش جارێکی تر نیشانیدا کە مۆدێرنیتە کاپیتالیست و دەسەڵاتی قڕکەر سەرکەوتوو نییە، و کۆمەڵایەتیکردن چەندە بەهێزە. هەمووان جارێکی تر بینیان کە دەسەڵات چەندە بێزارکەر و لاواز و تاکەکەسیە، کۆمەڵگا چەندە پشتیوان و بەرپرسیار و کۆمەڵایەتییە. جارێکی تریش بینرا کە سروشتی کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵی مرۆڤەکان چەندە زیندووە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک. بۆیە کاتێک مرۆڤەکان پشت بە کۆمەڵایەتیبوون دەبەستن و پەرەی پێدەدەن، ئەوکات دەتوانن کۆتایی بە هەموو ئازارەکان بهێنن، سەختی و نەهامەتیەکان لەناوببەن. بێ گومان لەم رووەوە ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر سیاسەتی دیمورکاتی. چونکە زۆر گرنگ و پێویستە ئەم تۆڕە پشتیوانییە ڕێکبخرێت. سیاسەتی دیموکراسی خۆی بە مانای چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش دێت. ئەڕکی سیاسەتی دیموکراسییه که ئەم پشتیوانی و ڕۆحی یەکگرتوویی کۆمەڵگا ڕێک بخات. ئەو بەرپرسیارێتی و ئیرادەیەی تاوەکو ئێستا نیشان دراوە، ئەوە دەردەخات کە دەتوانرێت ئەمە بەدی بهێنرێت. بۆیە بەبێ پشت بەستن بە دەسەڵات و دەوڵەت کە دوژمنی سروشت و ژیان و کۆمەڵگا و مرۆڤە، وەک هێزی کۆمەڵایەتی پێویستە خۆمان هەموو شتێک ئەنجام بدەین.
لەلایەکی دیکە لەدژی دەسەڵات و دەوڵەت کە بەرپرسیاری ئەم کارەساتەن، پێویستە ئێمە تێبکۆشین. بە تێکۆشان پێویستە حساب بپرسین. پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەین بۆ ئەوەی ژیانی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین و ئاسایشمان بپارێزین. بە پێچەوانەوە لە تورکیا و کوردستان کە هەرێمێکی بومەلەرزەیە زیانێکی زۆری بەم شێوەیە روودەدەن."
ف.ق