گەلی عەرەبی شەنگال پارێزنامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە
پێکهاتە عەرەبەکانی شەنگال بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەل وئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بەشدارییان لە مەراسیمی "هەفتەی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان" کرد.
پێکهاتە عەرەبەکانی شەنگال بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەل وئەنجوومەنی ژنانی عەرەب بەشدارییان لە مەراسیمی "هەفتەی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالان" کرد.
لە ٢١ی تشرینی یەکەم گەلی ئێزیدی و عەرەب بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوبەری بۆ شەنگال" بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەشدارییان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان" ڕاگەیاندبوو. چالاکییەکان لەم بوارەدا هێشتا بەردەوامن.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی ئاپۆ ڕێبەر، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال" لە شەنگال، هەفتەی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "پارێزنامەکانم لە کوێ بن منیش لەوێم "، پێکهاتەی عەرەبی شەنگال بەشداری هەفتەی خوێندنەوەکەیان کرد. لەم ڕێوڕەسمەدا کە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت، هەموو ڕۆژێک لە مەجلیسەکانی گەلدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی شەنگال، کتێب و پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێنەوە. بەشی عەرەبی گوندەکانی باکووری شەنگال بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی هەرێمە عەرەبیەکان و ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب لە ئەنجوومەنی گەلی بیرجاریدا کۆبوونەوە وپارێزنامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوە. دوای خوێندنەوەکە، گەل لەسەر پارێزنامەکە دەستیان بە وتووێژ کرد
پارێزنامەکە لەلایەن ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژنانی عەرەب، فاتیمە محەمەد خوێندرایەوە.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند: "هەرێمەکەمان هەمیشە لە مێژوودا لەلایەن حکوومەتەوە لەبیرکراوە و هیچ گرنگییەکی پێنەدراوە، هەمیشە ناکۆکی لەنێوان ئێمە و پێکهاتەکانی دیکەدا هەبووە. بەڵام دوای ئەوەی گەریلا هاتنە ناو هەرێمەکەوە، هەرێمەکەمان ئێمە بۆچوون و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆمان نەناسیوە، دوای ناسینی یەکتر، خاکەکەمان دەپارێزین و خۆمان بەڕێوەدەبەین.
گەل باسیان لەوەکرد لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان گۆڕانکاری گەورە لە ژیانیاندا کراوە.