گەمارۆی سەربازانی دەوڵەتی تورکی دگیرکەر لەسەر هەسپیست بەردەوامە

لە هەسپیست ماوەی ٩ ڕۆژە گەمارۆی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە. لە کاتی چوونە ناو گوندەکەدا ناسنامەی خەڵک دەپشکنرێت.

ڕۆژی ٢١ی کانونی یەکەم، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە گوندی هەسپیستی سەربە ناوچەی هەزەخی شرناخ بە بیانووی ئەوەی کە "ئاگادار کراوینەتەوە" دەستیپێکرد، چوون و هاتن قەدەغەکرابوو و گوندەکە گەمارۆدراوە. ماوەی ٩ ڕۆژە گەمارۆدانی گوندەکە لە لایەن سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەردەوامە.

سەربازەکان لە ناو گوندەکە و لە دەروازەی گوندەکە خۆیان جێگیر کردووە و چادریان هەڵداوە. خەڵکی گوندەکە لەم دۆخە تورەن و داوا  دەکەن کە بە هەستیاری ڕەفتار بکەن.