گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم چالاکییان کرد

لە جزیر گەنجان لە دژی کودەتای قەیوم بە کردنەوەی ئاگر چالاکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

لە گەڕەکی جودی لە ناوچەی جزیری شڕنەخ گەنجان رژانە شەقامەکان و بە کردنەوەی ئاگر ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە سەپاندنی قەیوم بە سەر شارەوانییەکان نیشاندا.

گەنجان لە دژی قەیوم و دەسەڵات دروشمیان وتەوە. پۆلیسەکان هێرشیان کردە سەر گەنجان و گەنجانی بە بەرد وڵامیان دانەوە.

چالاکی گەنجان تا نیوەشەو بەردەوام بوو.