گەنجانی عەرەب بەشدارییان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' کرد
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال رایانگەیاند کە ئەوان بەشداری لەهەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد' دەکەن.
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال رایانگەیاند کە ئەوان بەشداری لەهەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد' دەکەن.
دەستپێشخری گەنجانی عەرەبی شەنگال لە بارەی بابەتەکەوە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا راگەیەندراوێک لەلایەن ئەندامی دەستپێشخەریەکە ئەمیرە حەمەد خوێندرایەوە.
ئەمیرە حەمەد باسی لەوەکرد کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەهەمان کاتدا رێبەری گەلانە و وتی، "رێبەر ئۆجالان رێگەی ئازادی و دیموکراسی نیشان دەدات و ئیرادەی ژیانی ئازاد بەهێز دەکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ناو شەڕی ئەتنیکی، ئایینی و مەزهەبیدا رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کولتوری پێکەوەژیانی گەل و ئایینەکانی ئافراند و ئەوەش هاتووە، "رێبەر ئۆجالان لەپێناو پاراستنی کولتور و ئایینە کۆنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێگەی خۆبەرێکخستن و خۆپاراستنی نیشانداوە".
ئەمیرە حەمەد داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە فەرمی بناسێت و دەستنیشانی کرد کە لەو پێناوەدا تێدەکۆشن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن و ئەوەش هاتووە، "ئەوەی دەتوانێت بەر بە سیاسەتی شەڕ بگرێت و رێگەی ئازادی بۆ گەلان بکاتەوە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە. ئازادیی رێبەر ئۆجالن دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەبەر ئەوە هێزە دەسەڵاتدارەکان نایانەوێت دەنگی رێبەر ئۆجالان بگاتە گەل و گۆشەگیری توندی بەسەردا دەسەپێنن. هەر لەم رووەوە ئازادی رێبەر ئۆجالان بە ئازادی گەلان دادەنرێت".