گەنجانی ئاپۆیی لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی سێی رەشەممێدا چالاکییەکیان ئەنجامدا

لە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوکات لەگەڵ ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی سێی رەشەممێدا چالاکییەکی وشیارکردنەوە و یادکردنەوەیان ئەنجامدا.

دوابەدوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هاوشێوەی پارچەکانی دیکەی کوردستان و تاراوگە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان ئەنجامدرا، بەڵام دەوڵەتی ئێران بە توندی دژی ئەو ناڕەزایەتیانە وەستایەوە و لە سێ رەشەممێدا بەتایبەتی لە شاری سنە دەیان خۆپیشاندەری شەهیدکرد و بە سەدانیش بریندار بوون.

ئەمساڵ لە ٢٥ەمین ساڵەی پیلانگێڕییەکە، کە هاوکات ٢٥ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێی رەشەممێە، گەنجانی ئاپۆیی لە شاری سنە بە چالاکیەک وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، یادی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی سێی رەشەممێیان بەرزراگرت.

گەنجانی ئاپۆیی شاری سنە بە بڵاوکردنەوەی هەزار تراکت و بڵاوکراوە لە ئاویەر، گوێزە کوێرە و کانی شیفا لە هەمان کات سەرنجیان بۆ سەر گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا لە پێناو هەڵگرتن و تێکشکاندنی گۆشەگیری بانگەوازیان راگەیاند.

هـ . ب