گەنجێکی خەڵکی مەخمور بە ناوی ئەکرەم پاکسۆی ٢ رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنە

گەنجێکی خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە ناوی ئەکرەم پاکسۆی، ٢ رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنە و خانەوادەکەی داوای هاوکاری دەکات.

گەنجێکی خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە ساڵ و نیوێکە لە ژێر گەمارۆدایە، بە ناوی ئەکرەم پاکسۆی، ٢ رۆژە لە هەولێر بێسەروشوێنە و هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نییە.

بەپێی زانیاریەکان، پاکسۆی تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و ١٢ی مانگ کاتێک لە هەولێر لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە، بێسەروشوێن بووە و هیچ زانیاریەک لەبارەیەوە نازانرێت.

خانەوادەی ئەکرەم پاکسوی لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەوان لەبارەی ژیانی کوڕەکەیان نیگەرانن و داوا لە هەموو کەسێک دەکەن، کە کوڕەکەیان بینیوە پەیوەندی بەم ژمارەیانەوە بکەن، "07511808374 – 07517684436".

جێی ئاماژەدانە، زۆر جار ئاسایشی پەدەکە گەنجان و هاوڵاتیانی مەخموری دەستبەسەر کردووە و تا ئێستا دوو هاوڵاتی مەخموە بە ناوەکانی حەجی حەیدەر دێرهینی و مەتین ئادۆگیت لە زیندانی پەدەکە بە ئاوایەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق