ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە خواکورک و مەتینا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە بە رۆحی گیانبازیی ئاپۆیی لە هەر وەرزێکدا، لە هەموو هەلومەرجێکدا لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکات، لە خواکورک ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ئەحمەد روبار و لە مەتیناش چالاکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا و گورزی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا. بە داهێنەریەکی گەورەی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، توانای بەکارهێنانی تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلا و ئیرادەیەک کە هەموو هەلومەرجێکی دژوار بێ دوودڵی تێپەڕێنێت، پێرفۆرمانسێکی بەهێزی نیشاندا. لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی لە خواکورکدا کە بە ناوی هاوڕێ شەهید ئەحمەد روبار یەک لە فەرماندەکانی پێشەنگی سوپای گەریلامان ئەنجامدرا؛ هێزەکانمان بە گیانی سەرکەوتنەوە چوونە سەر داگیرکەران، هەموو داگیرکەران لە سەر شاخەکەیان پاکتاو کرد، شاخەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، چوونە سەر تەرمی ١٧ داگیرکەر، بە گشتی ٢٧ داگیرکەریان سزادا، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و کەلوپەلی سەربازیدا گرت و بەشێکی زۆریان لەناو برد. لە مەتیناش ٩ داگیرکەر کە بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا کرانە ئامانج، بە سزا گەیەندران".
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە خواکورک لە دژی داگیرکەران، چالاکیەکان لە گۆڕەپانەکانی دیکە و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی راگەیاند:
هەرێمی خواکورک؛
٢٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٥ لە دژی داگیرکەران لە هەرێمی شاخی سەهید کامەران و شاخی شەهید حەقی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئەحمەد روبار دەستیپێکرا. لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەدا سەرەتا لە شاخی شەهید کامەران و شاخی شەهید حەقی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و سەنگەرێک لەناوبرا.
کاتژمێر ١٦:١٥ داگیرکەران لە شاخی شەهید کامەران بە تاکتیکی دزەکردنەناوەوە لە سێ قۆڵەوە کرانە ئامانج. یەکینەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی سەرەتا بە شێوەیەکی شاراوە چوونە سەنگەرەکانی داگیرکەران و دوو داگیرکەریان لەوێ سزادا. دواتر یەکینەکان داگیرکەرێکیان بە سزاگەیاند، کە هەوڵی دەدا هەڵبێت، پاشان درێژەیان بە ئۆپراسیۆنەکەیاندا و ٥ سەنگەر و ٢ خێمەیان لەناوبرد و لەوێ داگیرکەرێکیان سزادا و چوونە سەر تەرمی ١٧ داگیرکەر. هێزە پسپۆڕەکانی گەریلا کە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردبوو، ئەو چەکانەی کە لە سەر داگیرکەران هەڵیانگرتەوە هەر لە دژی داگیرکەران بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاریان هێنانەوە. هێزەکانمان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کە سەرجەم هێزە داگیرکەرەکانی سەر شاخەکەیان سزادا، بە نیو کاتژمێر شاخەکەیان کۆنترۆڵ کرد، بە گشتی ٢٧ داگیرکەریان سزادا. هاوڕێمان مەمیان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی و بە قارەمانێتی زۆرەوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بەڕێوەبرد، لەو کاتەیدا دەچووە سەر دوژمن شەهیدبوو.
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ئەحمەد روباردا ٢ چەکی سوکی ئێم پی تی- ٥٥، دوو دوربینی چەک، چەکێکی بی کەی سی، زنجیر و ١٥٠ فیشەکی بی کەی سی لەسەر داگیرکەران هەڵگرتەوە. هەروەها سێ کامێرای چاودێری حەراری، دوربینێکی تەرماڵ، کامێرایەکی گەورە، سیستمێکی پەیوەندی و تۆڕێکی گەیاندن، ناوەندێکی پەیوەندییەکان، رادارێک، چەکێکی ئەی فۆڕ، دوو چەکی بی کەی سی و چەکێکی گەورەی بۆمبهاوێژی داگیرکەران لەناوبران.
سوپای تورک کە گورزی گەورەی بەرکەوت، جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆر لە زیانە گیانیەکانی خۆی لە رای گشتیی شاردەوە، تەنیا ناوی سەرپەلێک (لیوای پیادە) بە ناوی رەمەزان گونای، پلەدارێک بە ناوی محەمەد سەرنکان، ئەفسەرێک بە ناوی ئیسماعیل یازیجی، سێ سەربازی کرێگرتە بە ناوەکانی ئەمرە تاشکن، یاسن کاراجا و چاغاتای ئەرنۆغڵو کرد. بەڵام زانرا کە لە ئۆپراسیۆنی شۆڕگێڕی شەهید ئەحمەد روباردا لانیکەم ٢٧ داگیرکەر سزادراون. هەروەها زانرا کە پلەدارێک بە ناوی یاڤوز تونچ، سەربازێک بە ناوی سەمەد ئەمر ساپان، ئەفسەرێک بە ناوی ئیبراهیم پارلیدار، ئەفسەرێک بە ناوی ئەمڕوڵا یڵدرم، پلەدارێک بە ناوی محەمەد عەلی بۆزکورت و سەربازێکی کرێگرتە بەناوی حەسەن حسێن کەسکینیش بە سەختی برینداربوون.
هەرێمی مەتینا؛
٢٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە دژی داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە تاکتیکی دزەکردنەناو چالاکیەکی هەماهەنگی گەریلا ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا کە بە نارنجۆک و چەکی کەسی ئەنجامدرا ٩ داگیرکەر سزادران. هەروەها ٤ خێمە، دوو سەنگەر و کامێرایەکی چاودێری لەناوبران.
هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ،
٢٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٠:١٥ کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە تاکتیکی نیشانشکێنی لەناوبرا.
٢٠ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە تاکتیکی نیشانسکێنی لەناوبران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و درۆنی بۆمبڕێژکراو؛
٢٠ی کانونی یەکەم سەنگەرەکانمان لە هەرێمی بەرخودانی شەهید دیار و سیدا لە زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغە و ٣ جاریش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
٢٠، ٢١ و ٢٢ ی کانونی یەکەم هەرێمەکانی گوندی چەمرۆبۆتکی، گوندی یەکماڵ، دەشتی کافیای هەرێمی گارە ٧ جار، لۆلان، شاخی رۆست، گۆشینی هەرێمی خواکورک ١٣ جار، گوندی بێشیلی، گوندی شێلازێی هەرێمی مەتینا ٢ جار، هەرێمی قەندیل شاخی هیوا، شاخی شەهید عەگید ٣ جار، بە گشتیی ٢٠ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
زاپ، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاویا زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران".
هـ . ب