گەریلا گەڵهات ئەندامی هەپەگە: ئێمە ڕێگە نادەین کە دۆژمن لە شاخەکانی کوردستاندا جێگیر ببێت

گەریلا گەلهات گابار کە ئەندامی هەپەگەیە ڕایگەیاند کە لە دژی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و دەستنیشانی کرد کە تا گەریلایەک مابێت ناتوانن بە ئاسانی لە شاخەکانی کوردستاندا بمێننەوە.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا شاخەکانی کوردستان بوو بە شوێنی شەڕێکی گەورە و بەرخۆدانێکی مێژوویی. یەکێک لەو گەریلایانەی کە بەشداری کردووە لەو شەڕەدا گەریلا گەڵهات گابارە، گەریلا گەڵهات گابار باسی لە کاریگەرییەکانی تێکۆشانی ئازادی لە کوردستان و سەرکەوتنەکانی کرد.

گەڵهات گابار سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان و وتی: "ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ دەست ناکەوتووە، بێگۆمان ئەمەش نیگەرانمان دەکات. ڕێبەرمان لە ئیمراڵی سەرەرای هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک سەر دانانەوێنێت، دۆژمن گۆشەگیریەکان زیاد دەکات و دەیەوێت گەریلا لاواز بکات. بەلام گەریلا لەبەرامبەر دۆژمندا لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرخۆدانێکی گەورەی کرد. ئەم بەرخۆدانە ئەنجامی ڕەنجی هەڤالانی شەهیدمانە. لە هەموو هەلۆمەرجێک و لە بەرامبەر هەموو هێرشێکدا هەڤالانمان بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. دەوڵەتی تورک پروپاگەندەی سەرکەوتنی خۆی دەکات، بەڵام ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا هەنگاوێکیش بەرەو پێشەوە بنێت. دۆژمن ئەوەندە بە تەکنەلۆژیای خۆی دەنازێت، وادەزانێت کە دەتوانێت بە تەکنەلۆژیای خۆی ببێت بە بەربەست لە بەرامبەر تەڤگەر و چالاکییەکانمان، بەڵام هەمووان بینیان کە تەنیا خۆی فریودەدات. گەریلا وەک هێزێکی فیدایی پرۆفیشنال بە تاکتیکی نوێ دوژمن تێکدەشکێنێت. سەربازانی تورک لەناو ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەدا دەژین. باوەر و ئیرادەیان بووە بە تەکنەلۆژیا و تەنیا پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن. بەڵام ئێمە ئەو تەکنەلۆژیایەمان تێکشکاندووە. چی دەبێت با ببێت گەریلا هەمیشە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجام دەدات و لە بەردەم داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هەمیشە دەبێت بە بەربەست. تا گەریلایەک مابێت لە شاخەکانی کوردستاندا دوژمن ناتوانێت بە ئاسانی لێرە بمێنێت. با دەوڵەتی تورک باش بزانێت کە ئێمە هیچ کات خۆمان تەسلیمی دوژمن ناکەین و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان".