گەریلا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خستە خوارەوە
هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کە ویستبووی سەربازەکان لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید گەلهات لە گردی ئامێدی دابنێت، لەلایەن گەریلاکانەوە لپێکرا. پاشان لە نزیک بارەگای گرێ کەوتە خوارەوە و لەناوچوو.
هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی کە ویستبووی سەربازەکان لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید گەلهات لە گردی ئامێدی دابنێت، لەلایەن گەریلاکانەوە لپێکرا. پاشان لە نزیک بارەگای گرێ کەوتە خوارەوە و لەناوچوو.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە دوایین ڕەوشی شەڕ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بڵاوکراونەتەوە:
"سەرەڕای بارودۆخی سەخت، هێزەکانمان بەرخۆدانێکی ناوازە ئەنجام دەدەن کە لە مێژوودا بە دەگمەن بینراوە بۆ پاراستنی ئازادی و بوونی گەلی کورد. سوپای داگیرکەری تورک ناتوانێت بەرخۆدانی هێزەکانمان بشکێنێت بۆیە هێرشەکان بە دڕندانەترین شێوازەکان، بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو ئەنجام دەدات و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات. بۆمبی گەرمی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و بۆمبی فسفۆری بەکار دەهێنێت.هێزە نێودەوڵەتییەکان بەهۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە لەم بارەیەوە بێدەنگن، و ڕای گشتی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ناڕەزایەتی تەواو نیشان نادەن.تاوانە جەنگییەکانی سوپای تورک کە ئێمە تۆماریاندەکەین و پێشکەشی بە جەماوەری دەکەین. پێویستە هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان و بەرپرسیارێتی ناڕەزایی پێویست نیشان بدات، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، ئەم تاوانە جەنگیانە بەناوی خەڵکی تورکیاوە ئەنجام دەدات، هەموویان لەژێر تاواندان. بۆیە کۆمەڵگای تورک ئەو کەسەیە کە پێویستە زۆرترین ناڕەزایەتی دەرببڕێت. سوپای داگیرکەری تورکیا ٢٢ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومانی ناوچەکانی خۆڕاگری کردووە، ١٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تانک و چەکی قورس. لە هەمان کاتدا سوپای تورکیای داگیرکەر بۆمبێکی فسفۆڕی لە دژی سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران بەکارهێناوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە پیشان دەدەن
گەریلاکانی ئازادی کوردستان، وەک چۆن خۆنەویستانە بەرەنگاری هێرشە داگیرکارییەکان بوونەتەوە، بە باوەڕی سەرکەوتنەوە، زیاتریش بەردەوام دەبن. گەریلاکانی ئازادی کە هونەری بەرزی شەڕ و تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ بەکاردەهێنن، بەدڵنیاییەوە بە میتۆدی ئەنجامگیر لەم بەرخۆدانەدا سەردەکەون. لە چالاکیەکاندا بە سەرۆکایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان کۆپتەرێکی سکۆرسکی خرایە خوارەوە و داگیرکەرێک سزا درا و ٣ سیستمی کامێرای مۆبێس و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێندرا.
زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەن؛
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی بازەکانی زاگرۆس لە ناوچەی خواکورک؛
لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ٠٦:١٥ لە ناوچەی شێخزادە لە خواکورک، ٢ سیستەمی کامێرای مۆبێس کە داگیرکەران لە ناوچەکەدا دایاننابوو لەلایەن تیمەکانمانەوە لەناوبران. دوای چالاکییەکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەسەر هەرێمەکەدا فڕین و لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزەکانمان ناچار بوون فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەرێمەکە بەجێبهێڵن.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساواش مەراش لە شەڕی خابور؛
لە ١٨ی ئابدا، لە هەرێمی مەتینا، سەربازە داگیرکەرەکانی تورکیا ویستیان لە گردی چارچەلەوە کە هێزەکانی پەدەکەی لێی جێگیر بوون، بەرەو سەنگەرەکانی شەهید پلنگ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی هەکاری پێشڕەوی بکەن. تیمە گەڕۆكەكانمان لە داگیركەرانەیان دا كە لە هێزەكانی پەدەكەوە دەهاتن و دەیانویست خۆیان لە گۆڕەپانەکە جێگیر بكەن. دوای چالاکییەکە داگیرکەران بە فڕۆکەی جەنگی ئەم ناوچەیەیان بۆردومان کرد. داگیرکەران ناچار بوون لە ناوچەی شەهید پلنگ بکشێنەوە.
ڕۆژی ١٩ی ئاب، کاتژمێر ٢١:٣٥ خولەک لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی جوڵەی هێلیکۆپتەر هەبوو. کۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی کە دەیویست داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕ لە ناوچەی شەهید گەلهات دابەزێنێت، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە کرایە ئامانج. تیمە گەڕۆکەکانمان لە نزیکەوە لە کۆپتەرەکەیان داوە. هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کە نەیتوانی داگیرکەران بنیشێتەوە، چووەتە سنووری باکووری کوردستان و لە نزیک بارەگای گری لە ناوچەی چەلێ کەوتە خوارەوە. چەند کاتژمێرێک سووتا و بە تەواوی لەناوچوو.
لە ٢٠ی ئابدا، کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکی بەیانی لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی، ئەو داگیرکەرانەی کە پێشتر ڕوویان لە سەنگەرەکانی شەڕ کردبوو لە ناوچەکەدا، تێکشکێنران.
لە ٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٣:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدیێ، چالاکییەک دژی داگیرکەران لە دەوروبەری پێگەکانی شەڕ ئەنجامدرا و یەکێک لە داگیرکەران سزادرا. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە دوای ڕووداوەکە لە مەیدانەکەدا دەسوڕایەوە لەلایەن تیمە یەژاستارمانەوە تێکشکێنرا.
ڕۆژی ٢٠ی ئاب کاتژمێر ١٩:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی، سیستەمێکی کامێرای مۆبێسی داگیرکەران لەلایەن تیمە مۆبایلەکانمانەوە لەناوبرا.
ڕۆژی ٢٠ی ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ داگیرکەران لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی جودی کرانە ئامانج.
ڕۆژی ٢١ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی بەرخۆدانی گردی ئامێدی بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی هێرش کرایە سەر داگیرکەران.
هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی؛
لە 19ی ئاب لە ناوچەی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، داگیرکەران ٤ جار پێگەکانی شەڕیان لەسەر گردی شەهید سەیدخان بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد.
لە ٢٠ی ئابدا بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران بەکارهێنران و ١٠ جار لە دژی پێگەکانی شەڕ بەکارهێنران. لە هەمان کاتدا ٣ جار بۆمبی فسفۆڕ لە دژی پێگەکانی شەڕ بەکارهاتووە.
لە ٢٠ی ئابدا، ٥ جار بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و چەکی کیمیایی لە دژی پێگەکانی شەڕ لە ناوچەکانی بەرخۆدانی کەرکەر و گردی ئامێدی بەکارهێنران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تانک و چەکی قورس و کۆپتەر؛
لە ٢٠ی ئابدا ناوچەکانی خۆڕاگری گردی ئامێدی و ساجا و کورۆژارۆ ١٨ جار بە کۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٠ی ئابدا ناوچەی بەرخۆدانی ئەشکەوتی بیرینداران دەیان جار بە تانک و چەکی قورس بۆردومان کرا.
ف.ق