گەریلا لە حەفتانین لە ئاسمانەوە داگیرکەرانیان کردە ئامانج

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئاسمانەوە سوپای داگیرکەری تورک-یان لە هەرێمی حەفتانین کردووەتە ئامانج و دەستنیشانیکرد کە چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەم چالاکییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

"هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال  بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی ئادار لە کاتژمێر ٠٤:١٠ لە هەرێمی حەفتانین بە فڕۆکەی دڕۆن سوپای داگیرکەری تورکیایان لە سەرگردی شەهید سیپان بۆردومانکردووە. چالاکییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە.

ئەم چالاکییە بۆ تۆڵە کردنەوەی شەهید بوونی فەرماندەی نەمر ساڤاش مەرعەش و هەڤاڵانی ئەنجامدرا.

'هێرشی ئاسمانی'

سوپای تورک هەرێنەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

زانیاری دەربارەی ئەم هێرشانە بەم شێوەیە:

ڕۆژی ١٩ی ئادار لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ناوچەی کۆلتەی هەرێمی خواکورک بۆردومانکرا.

ڕۆژی ٢٠ی ئادار لە کاتژمێر ١١:٠٠ ناوچەی گۆشینێ-ی خواکورک ، دەڤەری گرێ ڕۆسێ بۆردومانکرا.

٢٠ی ئادار کاتژمێر ١١:٠٠ ناوچەی ساجای هەرێمی زاپ بۆردومانکرا.

لەم هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی ئێمە نەکەوتووە."

ک-ش