گەریلا شەهیدەکەى ناوچەى هەزۆ بەخاک سپێردرا

کەمال بۆرا گەریلای هەپەگە، کە لە ڕۆژی ٨ی ئاب لە ناوچەی هەزۆی ئێلح شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.

گەریلای هەپەگە کەمال بۆرا لە گوندی سمایلکا-ی سەر بە ناوچەی هەزۆ-ی ئێلح لە شەڕی دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو.

بنەماڵەکەى دوێنێ تەرمی بۆرا-یان لە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئێلح ناسییەوە. پاش ناسینەوەى تەرمەکە، خێزانەکە تەرمی کوڕەکەیان وەرگرتەوە و بۆ بە خاکسپاردن بەرەو گوندی جەزنێ-ی ناوچەى هەزۆ بردەوە.

شەوی ڕابردوو دوای بەجێهێنانی ئەرکە ئاینییەکان تەرمی بۆرا بە مەراسیمێکی گەورەی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

ژ.ت