گەریلا تیڤی دیمەنێکی نوێی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە ٩ی ئابدا لە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنی شۆرشگێری بەڕیوەچووە.
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە ٩ی ئابدا لە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنی شۆرشگێری بەڕیوەچووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەوە چالاکییە نیشانشکێنییە ئەم زانییاریانەی بلاوکردەوە:
"لە ناوچەی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ:
٩ی ئاب کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی داگیرکەرێک کە چەکی بیکەیسی بەکاردەهێنا بە چالاکییەکی نیشانشکێنی سزا درا. ئەو داگیرکارانەی کە لەوێش مابوون هەلاتن، ئەوانیش بوون بە ئامانجی نیشانشکێنان. لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەری تریش سزا دران. چالاکییەکە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بەرێوەچوو.
٩ی ئاب کاتژمیر ١٤:٠٠ و ١٥:٠٠لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی بە چالاکییەکی نیشان شکێنی لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەر سزادران. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە بەڕیوەچوو.
٩ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای جودی داگیرکەڕێک بە چالاکییەکی نیشانشکێنی سزادرا.