گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە. چالاکییەکە لە ٢ی ئاب لەلایەن گەریلاکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی ئەو چالاکییەوە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:

"لە ٢ی ئابدا ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورکی داگیرکەر، کە لە نێوان شاخەکانی مەیمون و شاخی سینەک لە شرنەخ لە جموجوڵ دا بوو، لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارەوە بە تاکتیکی تەقاندنەوەی کاریگەر کرایە ئامانج و لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەری تریش بریندار بوون".

ژ.ت