گەریلا تیڤی ڤیدیۆی تەرمی سەربازێکی تورکی بەناوی مستەفا بازنا بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی تەرمی سەربازێکی سوپای تورکی داگیرکەری بەناوی مستەفا بازنا بڵاوکردەوە. ئەو سەربازە لە چالاکیی هێزەکانی گەریلا لە شاخی ئێف ئێم لە مەیدانی بەرخودانی مەتینا سزادرابوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە مەیدانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم  لە مەتینا چالاکییەکیان ئەنجامداوە، هێزەکانی گەریلا لەو چالاکییەدا دەستیانگرتووە بەسەر تەرمی ئەو سەربازە و کەلوپەلە سەربازییەکانی و مۆبایلەکەیدا.

هەپەگە ڕایگەیاند، ئەو سەربازە سزادراوە ناوی مستەفا بازنایە، ناوی دایک و باوکی دۆندۆ و ڕەمەزانە. لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٦ لە دوزچە لەدایک بووە.

گەریلا تیڤی ڕایگەیاندووە، تەرمی مستەفا بازنا لە دەستی هێزەکانی گەریلادایە و ئەمڕۆ ڤیدیۆی تەرمی مستەفا بازنا-یان بڵاو کردەوە.

ژ.ت

***