لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە دا هاتووە:
"لە راگەیەندراوەکەماندا، لە ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەم رامانگەیاندبوو، لە کاتژمێر ١٢:٢٠ دا لە چالاکیی مەیدانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم لە مەتینا لە نزیک ناوچەی ئامێدیی باشووری کوردستان، دەستمان بەسەر تەرمی سەربازێک و کەلوپەلە سەربازییەکانی و تەلەفونەکەیدا گرت. زانیاری دەربارەی تەرمی سەربازەکە لە دەستماندایە. سەربازەکە ناوی مستەفا بازنا-یە، ناوی دایک و باوکی دۆندو و ڕەمەزانە، لە ١٤ی ئایاری ١٩٩٦ لە دوزجە لەدایکبووە، ژمارەی ناسنامەکەی ١٣٠٨٢٢٨٧٣٨٢ یە. جارێکیتر ئەوە ڕوونبوویەوە، کە کوژرانی ئەو سەربازە لە ڕای گشتی و گەلانی تورکیا شاردراوەتەوە.
ئەردۆغان و ئاکار کوژرانی سەربازەکان دەشارنەوە
ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان و خولوسی ئاکار، سەربازانی تورک ڕەوانەی ناوچەکانی گەریلا دەکەن، ئەوان گرینگی بە کوژرانی سەربازەکان نادەن. لە ماوەی ٨ مانگدا نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی سوپای تورک لە زاپ دا کوژراون، بەڵام کوژرانی سەربازەکان لە ڕای گشتی و گەلانی تورکیا دەشارنەوە. لەو ناوچانەدا شەڕێکی گەورە لە ئارادایە و چەندین سەرباز لە ژێر بەرپرسیارێتیی ئەردۆغان و ئاکاردا کوژراون. دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەواڵی کوژرانی سەربازێکیان لە شەودا وەک هەواڵێکی ئاسایی بڵاوکردەوە، لەبارەی کوژرانی ئەو ئەفسەرەوە هەواڵێکی ڕاست و دروستیان بڵاونەکردەوە و جارێکی تر ڕوون بوویەوە، کە هەرگیز هیچ بەهایەک بە سەربازەکانیان نادەن، جا چ پلەیان هەبێت یان نەیان بێت. جارێکی تر ویستیان ڕاستی و واقیعی شەڕی کوردستان بشارنەوە.
وەک هێزەکانمان بە بەڵگەوە پێشکەشی ڕای گشتییان کردووە، بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان و خولوسی ئاکار کوشتنی سەربازەکان لە ڕای گشتی شاردراونەتەوە و خاوەنداری لە تەرمی سەربازەکان ناکەن، تەرمی سەربازەکان لە مەیدانەکانی شەڕدا بەجێهێڵدران و بە شێوەیەکی دڕندانە تەرمی سەربازەکانیان سوتاند. ڕژێمی فاشیست، کە سوێندی دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد خواردووە، بۆ ئەوەی یەک تۆزی تر لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە ڕەوشت و ئەخلاقی مرۆڤایەتی، یاسا نێونەتەوەییەکانی جەنگ و بەهاکانی خۆیان پێشێل دەکەن و چەندین تاوانی جەنگیان ئەنجام داوە و هێشتاش بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە.
ئەگەر داوابکرێت، دەتوانین تەرمەکە ڕادەست بکەین
هەرچەندە لە بەرامبەر ئێمەدا ڕاستیی دوژمنێک هەیە، کە مرۆڤایەتی بوونی خۆی لە دەست داوە، بەڵام ئێمە هێزی پاراستنی گەلی کوردستان بەپێی ڕەوشت و ئەخلاقی مرۆڤایەتی و بەها هاوبەشەکانی گەلان و یاساکانی جەنگ هەڵسوکەوت دەکەین و ئەگەر داواکرا، ئێمە دەتوانین لە رێگەی مەدەنییەوە، یان رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە، تەرمی ئەم سەربازە، کە ناوی مستەفا بازنا-یە ڕادەستی بنەماڵەکەی بکەینەوە".
ژ.ت