گەریلا ئامەد: پێویستە خانەوادەکانمان خاوەنداری لە دۆزی رەوامان بکەن

عەلیشێر ئاگر ئامەد گەریلای هەپەگە کە خانەوادەکەی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە دانیشتووە وتی، "خانەوادەی منیش چووەتە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە. داوا لە خانەوادەکەم دەکەم کە خاوەنداری لە دۆزی رەوامان بکەن. خیانەت لە منداڵەکانیان نەکەن."

عەلیشێر ئاگر ئامەد گەریلای هەپەگە کە خانەوادەکەی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە دانیشتووە بەم شێوەیە باسی لە چۆنیەتی بەشداریکردنی لە ریزەکانی گەریلادا کرد:

"ساڵی ٢٠١٥ بەشداریم لە ریزەکانی گەریلا کرد. دوای ئەوەی گەل و وڵاتی خۆمم ناسی، دوای ئەوە ئەو سەردەستیەی کە بەسەرماندا دەسەپێنرێت تێگەیشتم، دوای ئەوەی کۆیلایەتی و قڕکردنی دژی گەلی کوردم بینی، بەشداریم لە پارتی کرد. کاتێک دوژمنم ناسی، کاتێک فاشیزمی دەوڵەتی تورکم لەدژی گەلەکەمان بینی، منیش لە دەوڵەتی تورک تووڕە بووم. بەو هۆکارانە، لەدژی زوڵم و ناحەقی دەستم دایە چەک، بریاری تێکۆشان و شەڕم کرد. لەسەر ئەم بناغەیە بەشداریم لە ریزەکانی پارتی کرد."

'هەتا دوایین ساتی هەناسەدانم لەدژی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەم'

ئامەد رایگەیاند، ئەوەی خۆشەویستی وڵات و گەلی بەهێز کرد، ئەوەی وایکرد خۆشەویستی بۆ زمان، ناسنامە و راستیەکان هەبێت، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و وتی، "رێبەر ئاپۆ ئێمەی لە خەوی سەدان ساڵە هەڵستاند. ژیانی راست و رێگەی راستی پیشانی ئێمەدا. منیش کە کاریگەری هزری ڕێبەر ئاپۆ لەسەرم دروست بوو، بەشداریم لە ریزەکانی گەریلادا کرد. کاتێک فاشیزم و قڕکردنی سەر گەلەکەم و داگیرکەری لەسەر وڵاتەکەم بینی، زۆر تووڕە بووم. سەرەکیترین هۆکاری بەشداریکردنم ئەمە بوو. ئێستاش، وەک گەریلایەکی ئازاد و کادرێکی پەکەکە جێی خۆم لەناو تێکۆشانی رەوادا لەدژی دەوڵەتی تورک دەگرم. تا دواین هەناسە و دوایین دلۆپی خوێنم، لەدژی ئەم دوژمنە، لەدژی داگیرکەری تورک، لەدژی فاشیزم شەڕ و تێکۆشان دەکەم."

پێویستە گەل و خانەوادەکان بە فریوەکانی دەوڵەت هەڵنەخەڵەتێن

ئامەد باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی تورک شەڕێکی سەخت بەرێوەدەبات و وتی، "سوپای دوژمن ئیرادەی نەماوە. دەتوانین بە ئاسانی بڵێین کە ئیرادە و بریارداریان تێکشکاوە. سەربازان خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزیان نییە. دوایین جار ئەم راستیە بە ئاشکرایی لە شەڕی گارەدا بینرا. دەوڵەتی تورک لەم قۆناغەدا بە هەوڵە درویینەکان، بۆ هەڵخەڵەتاندنی رای گشتی تورکیا سەربازانی بەرەو مردن رەوانە کرد و بەم شێوەیە هەوڵیدا لەناو کۆمەڵگای کورد و تورکدا کەشێک بخوڵقێنێت. دەیەوێت لە شەڕی دژی ئێمەدا، شەپۆلێکی نەتەوەپەرستی دروست بکات. بەڵام ئەو شەڕەی لەدژی ئێمە بەڕێوە دەبەن پشت بە درۆ دەبەستێت.

دەوڵەتی تورک گەورەترین درۆ و شەڕی دەروونی لەدژی گەلی کورد دەکات. دەوڵەتی تورک گوایە لەژێر ناوی 'ئیشکگری ڕۆڵەکان' خانەوادەکان هەڵدەخەڵەتێنێت و ئەوانی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە کۆکردوەتەوە. هەم گەلەکەمان و هەم خانەوادەکان پێویستە لەم بابەتەدا هوشیار بن. ئێمە لەدژی دوژمن تێدەکۆشین و لەسەر دۆزی رەوای خۆمانین. تێکۆشانمان لەدژی دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک رەوایە. ئەگەر خانەوادەکانمان هەڵبخەڵەتێن، گوێ لە دەژمن بگرن، ئەوە بە واتای خیانەت لە منداڵەکانیان دێت. لەم بابەتەدا پێویستە هەموو کەسێک هوشیار بێت. پێویستە دەوڵەتی تورک بە راستی بناسرێت. پێویستە خانەوادەکان بە هەستیاریەکی گەورە بجوڵێنەوە و هەڵنەخەڵەتێن. ئەو خانەوادانەی کە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە دانیشتوون پێویستە بە پێچەوانەوە لەدژی دەوڵەتی تێبکۆشن. هەنگاوی راست، ئەخلاوی و مرۆڤی بەم شێوەیەیە. داواکاری بۆ گەڕانەوەی منداڵەکانیان راست نییە. ئەرکی سەر شانیان ئەوەیە کە جێگای خۆیان لەگەڵ خانەوادەکانیان بگرن و لەدژی دوژمن تێبکۆشن.

جارێک لە راگەیەنراوەکاندا بینیم کە خانەوادەکەم چووەتە بەردەم باڵەخانەی هەدەپە. داوا لە خانەوادەکەم دەکەم خاوەنداری لە دۆزی رەوای ئێمە بکەن. ئێمە بە ئیرادەی خۆمان بەشداریمان لە ریزەکانی پارتیدا کردووە. بە ئیرادەی خۆمان ژیانی گەریلایەتیمان هەڵبژاردووە. لەبەرئەوەش پێویستە ئیرادەمان بچووک نەبینرێت و بە سووکی لێی نەڕوانن. دەوڵەتی تورک بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە هەندێک کەس ئەوانیان هەڵخەڵەتاندووە.  هەوڵ دەدەن لەناو کۆمەڵگادا تێگەیشتنێکی بەم شێوەیە دروست بکەن. لەوانەیە خانەوادەکەمان بەم یاریەی دەوڵەت هەڵخەڵەتابێت، بەڵام بە واتای ئەوە نایەت کە ئەوان راست دەکەن. بە تەنها هەوڵ دەدەن کە ئیرادەم ئێمە بچووک پیشان بدەن کە ئەوەش راست نییە. ئێمە بە هەستی شۆڕشگێری بە ئیرادەی شۆرشگێری بەشداریمان لە ناو ریزەکانی گەریلادا کردووە و وەک کادرێکی پەکەکە بۆ ئازادی تێدەکۆشین. پێویستە خانەوادەکانمان ئەمە ببینن.

داواکاریم لە خانەوادەکەم ئەوەیە کە دەستی لەم کارە هەڵگرێت و لەم هەڵەیە بگەڕێتەوە. ئەو دۆخە لەلایەن منەوە و نە لە رووی مرۆیی و ئەخلاقی و ویژدانیەوە قبوڵ ناکرێت. لەبەرئەوەی راست نییە. راستیەکە چییە؟ شتە راستەقینە تێکۆشانی دژی دەوڵەتی تورکە. ئێمە ئێستا لەناو شەڕداین. ئەگەر شتێک لە دەستی ئەوان نایەت ، هیچ نەبێت با بۆ ئێمە و بۆ هاوڕێکانمان نزا بکەن. گەورەترین هەڵویستی ئەخلاقی ئەمەیە. پێویستە خانەوادەکان بە هەستی خۆیان نەجووڵێنەوە."

'هیچ هێزێک ناتوانێت کە دۆزەکەمان پەشیمانمان بکاتەوە'

ئامەد باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان بە هەدەپەوە نییە و وتی، "هەدەپە پارتێکە کە لەناو سیستمی دەوڵەتی تورکدا بۆ سیاسەتی دیموکراتی تێدەکۆشێت و داوای مافی گەلانی کورد و تورکیا دەکات. هیچ کارێکمان بە هەدەپە نییە، پەیوەندیمان بەوانەوە نییە. ئەمە راستیەکەیە. نە هەدەپە و نە هیچ هێزێکی دیکە ناتوانێت بۆ چیاکان رەوانەمان بکات، نە دەتوانێت کە چیاکان بمان هێنێتە خوارەوە. پێویستە هەموو کەسێک بزانێت ئەمەیە راستیەکە. کەس هێزی ئەوەی نییە لە دۆزەکەمان پەشیمانمان بکاتەوە و لە شۆرش بمانگەڕێنێتەوە. پێویستە خانەوادەکان ئەم راستیە بزانن و بەم پێیە بجووڵێنەوە."

ف.ق