گەریلاکان لە خواکورک ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە خواکورک بە بۆنەی ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئاهەنگێکیان سازکرد.

لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ٤٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد.

گەریلاکان بە دەوری ئاگرەوە هەڵپەڕین و دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان وتەوە.

هـ . ب