گەریلاکانی هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و باسی داگیرکەری و تێکۆشانی گەریلایان کرد.
بیرهات ئێزیدخان گەریلای هەپەگە کە خەڵکی شەنگالە رایگەیاند، لە ١٧ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری دەستیپێکردووە و وتی، " بە تەکنەلۆژیای سەردەم و بۆردومانکردنی هەرێمەکە دەستیپێکرد. دوژمن دەیەوێت بەم هێرشانە گەنجانی ئەم گەلە لەناوببات. بەڵام پێویستە لەبیر نەکات کە چەندین ساڵە لە چیاکانی کوردستان گەریلا بۆ تێکشکاندنی داگیرکەران بەرخۆدان دەکات.
لە گەنجێتی خۆم، لەنێو شۆڕشدا بۆ ئەوەی دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تێکبشکێنم، زیاتر شەڕ دەکەن. بە بیر و باوەڕی ڕێبەر ئاپۆ و ئەزمونی چەندین ساڵە بەرەو سەرکەتن دەڕۆین. بە تەیکیدی دوژمن لە هەرێمی زاپ دەشکێنین. ئەم شکستە دەبێتە شکستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.
دەوڵەتی داگیرکەر بۆ ئەوەی هێرشەکانی سەربخات، بە هەموو هێزێکیەوە کار دەکات. بە هەموو شێوەیەک دەیەوێت وڵاتمان داگیر بکات. بەڵام ئێمە وەک ڕۆڵەکانی ئەم وڵاتە، لە شوێنێکی جیاوازەوە نەهاتووین. ئێمە دەمانەوێت لە وڵاتێکی ئازاددا بژین. بەڵام دوژمنی داگیرکەر دەیەوێت ئەم شتە ئاستەنگ بکات، دەیەوێت کورد لە ئازادی دوور بخاتەوە. لەبەرانبەریش پێویستە تێکۆشان بەهیز بکرێت بۆ ئەوەی ئەم وڵات رزگار بکرێت. پێویستە دوژمن باش بزانێت، تاوەکو کەسێک بمێنێتەوە، دەست لەم خاکە بەرنادەین."
'بە شێوازی نوێی گەریلا، سەردەکەوین'
گەریلا وڵات ئاگریش رایگەیاند کە ئەو هێرشانەی لە زاپ دەکرێن، نە تەنها لەدژی زاپە و وتی، " هێرشەکە لەدژی هەموو کوردە. لەبەرئەوەش ئێمەی گەریلا بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبەین. دوژمنی داگیرکەر لەو جێگەیانە تەنگەتاو بووە. تاوەکو لەسەر ئەم خاکە بین، رێگە نادەین داگیرکەری بە ئاسانی بجووڵێتەوە. ئێمە خاوەنی ئەم بڕیارەین، بە شێوازی نوێی گەریلا بەردەوامی بە شەڕ دەدەین و سەرەکەوین."
ئاگر راشیگەیاند، بە تایبەتی پێویستە گەلی باشوری کوردستان هەستێتە سەرپێ و وتی، " لە زاپ و ئاڤاشینو مەتینا تاوە هەفتانین شەڕ هەیە. لەبەرئەوەش پێویستە زیاتر تێکۆشانی ئازادی فراوان بکەین. دوژمنی داگیرکەر دەیەوێت گەریلا لەناوببات و کورد قڕ بکات. پێویستە ئەم شەڕە بە تەنها لە زاپ نەبێت. دوژمن دەیەوێت هەموو کوردستان داگیر بکات، پێویستە سەرهەڵدانی ئێمە لە هەموو کوردستان بڵاوبێتەوە."
ف.ق