گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا: گۆشەگیری دەشکێنین
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە وان گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "ئەو زیهنیەتەی فشاری قڕکردن لە گەلەکەمان دەکات، با بزانێت ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین".
مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی لە وان گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "ئەو زیهنیەتەی فشاری قڕکردن لە گەلەکەمان دەکات، با بزانێت ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین".
مەجلیسی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتە سەر کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و گوتراوە: "لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان خاوەندارێتییەکی مەزن لە عەبدوڵا ئۆجالان دەرکەوت. چونکە گەلان دەزانن ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، گرەنتی ژیانێکی مرۆڤانەیە. ئەو پارادایمەی لە ئیمراڵییەوە پێشی خستووە، نیشانەی ڕێبەرێتی گەلانە. بۆیە دەسەڵات گۆشەگیری قووڵ دەکاتەوە و پێداگری لە سیاسەتی شەڕ دەکات".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە، گۆشەگیری بەتەنها لە ئیمراڵی سنووردار نابێت و تەواوی جڤاک دەکاتە ئامانج، ئەمەش دەریدەخات گۆشەگیری بۆتە شێوازی بەڕێوەبردنی وڵات. گۆشەگیری بەتایبەت کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان دەکات، کێشەکانی گەنجان و بێکاری و نەبوونی ئازادی جودا نین لە گۆشەگیری، دەڵێن: " هەر بۆیە بەگژاچوونەوەی گۆشەگیری، خاوەندارێتیە لە ئازادی، بەگژاچوونەوەی گۆشەگیری ئیمراڵی، خاوەندارێتییە لە مرۆڤایەتی".
جەخت لەوە دەکەنەوە، پێویستە دەمودەست ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، دووپاتی دەکەنەوە، تێکۆشانیان تا شکاندنی گۆشەگیری بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە هەنگاوی یەکەم بۆ ئازادی جڤاک، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و دەڵێت: "پێویستە دەنگی خۆمان دژی گۆشەگیری هەڵبڕین. پێویستە ئەو زیهنیەتەی گەلەکەمانی خستۆتە ژێر گەمارۆی قڕکردن باش بزانێت، ئێمە لە هەموو جێگەیەک گۆشەگیری دەشکێنین، وە تێکۆشانمان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت".