گەشت بەرەو ئامارا: رێپێوانی ئێمە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت
پەرلەمانتاری دەم پارتی نەجلا دەمیر ئەوەی خستەڕوو کە لە ئامارا هەم گۆشەگیری و هەمیش پیلانگێڕی شەمەزار دەکەن و رایگەیاند، "تێکۆشان و بەرخودانمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت".
پەرلەمانتاری دەم پارتی نەجلا دەمیر ئەوەی خستەڕوو کە لە ئامارا هەم گۆشەگیری و هەمیش پیلانگێڕی شەمەزار دەکەن و رایگەیاند، "تێکۆشان و بەرخودانمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت".
'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە ١ی شوباتەوە لە وان و قەرسەوە دەستیپێکردبوو، لە رۆژی ١٤یەمدایە. باسکی رێپێوانەکە گەیتە رحا و لەوێ لەلایەن گەلەوە بە جۆش و خرۆش پێشوازی لێکرا. جەماوەر سەرباری گوشار و هێرشی پۆلیسیش رێپێوانیان کرد و روویان کردە ئاماڕا، شوێنی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. لە ١٥ی شوباتدا ئاماژە بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەکرێت و لەوێ رێپێوانەکە دەگاتە کۆتایی.
لە بەشداربووانی رێپێوانەکە، پەرلەمانتاری دەم پارتی نەجلا دەمیر لەبارەی چالاکیەکەیان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
نەجلا دەمیری بە بیری هێنایەوە کە باسکێکی رێپێوانەکە لە ٣٧ کەس و باسکەکەی دیکەش لە ٣٨ کەس پێکهاتوون و وتی، "ئێمە بە گشتی بە ٧٥ کەسەوە دەستمان بە رێپێوان کرد و ئەو ژمارەیە بە شێوەیەکی هێمایینە. ئاماژەیە بە ٧٥ ساڵ تەمەنی بەڕێز ئۆجالان. رێپێوانەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە دەستیپێکرد، ١٤ رۆژە بە جۆش و خرۆش و گوڕ و تینی گەورەوە بەردەوامە. بە تایبەتی لە هەموو ناوچەیەک هێز و ورەی زۆرمان لەگەل وەرگرت. بەو هێز و ورەیەوە رێپێوانمان کرد. دوێنێ لە ئامەد بووین، لەوێش جەماوەرێکی زۆر پێشوازی لێمان کرد. سەرباری گوشار و قەدەغەکاری والیگەری و هێضە ئەمنییەکانیش ئێمە و جەماوەر پێداگرییەکی گەورەمان نیشاندا و رێپێوانمان کرد. ئێمە خۆمان دەگەیەنینە ئامارا و بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی پلانمان ئەوەیە کە رێپێوانەکەمان لە ١٥ی شوباتدا لە ئامارا بگەیەنینە کۆتایی".
'گەلان پەلکێشی تاریکی دەکەن'
نەجلا دەمیر رایگەیاند، کە بە بەشداربوونێکی بەهێز وزەیەکیان خوڵقاند و لەناوەندی رحا و ناوچەکانی گەل بەشێوەی بەرچاو خاوەنداری لە رێپێوانەکە کرد. دەمیر باسی لەوەشکرد، "ئەم رێپێوانە لە پێناو شکاندنی گۆشەگیری لە سەر تەواوی کۆمەڵگا هەنگاوی گەورەی نا. لە سیاسەتی گشتیی ١٠٠ ساڵەی رابردوودا لە تورکیا جگە لە کۆمەڵکوژی سوور و خوێناوی، کۆمەڵکوژی سپیش بوونی هەیە. لە ١٠ ساڵی رابردوودا ئەو کۆمەڵکوژیە سپییانە زیاتر بوون و ئەوەش بە سەر گەلەوە بووە مایەی گوشارێکی دژوار. بەرلەهەموو شتێک لە پێناو شکاندنی ئەوەدا دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت. نەک هەر گەلی کورد، گەلانی دیکەش هەموویان بەرەو تاریکی پەلکێش دەکرێن.ئەمە لە هەموو کایەکانی ژیاندا دەبینرێت. لە ئابوورییەوە تتا ژیانی کولتوری دۆخێکی ناڕوون و لێڵ لەئارادایە. ئەمەش دەبێت مایەی بڵاوبوونەوەی بێهیوایی و بێچارەسەری لەناو کۆمەڵگادا. لە کۆجبەربوونی گەنجان بەرەو دەرەوەی وڵات و تا کۆمەڵکوژی ژنانی کە رۆژانە روودەدەن، وەک لێکەوتەی گۆشەگیری دەیبینین".
' رێپێوانەکەمان تا سەرکەوتن بەردەوام دەبێت'
نەجلا دەمیر پەرلەمانتاری دەم پارتی هێمای بۆ ئەوەش کرد کە بنچینەی سەرجەم کێشەکان لە تورکیا گۆشەگیرییە و وتی، "دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت. لەم وڵاتە ژنبوون کێشەیە، باوەڕمەندبوون بە ئایینێکی جیاواز، بۆ نمونە عەلەویبوون کێشەیە، هەبوونی ناسنامەیەکی جیاوازی ئیتنیکی کێشەیە، کرێکاربوون کێشەیە، واتە لەم وڵاتەدا ئەگەر سەر بە دەسەڵات و لە دەسەڵات نەبن، هەڵگری چ ناسنامەیەک بن، ئێوە رووبەڕووی کێشەدەبنەوە. بەڵام ژنان زیاتر لەهەموان دەچەوسێندرێنەوە، رەنجیان نابینرێت و نکۆڵییان لێدەکرێت. سیاسەتی دوژمنکارانە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا لە دژی ژنان یەکجار زیادی کردووە.هەربۆیە هەڵگرتنی گۆشەگیری چوار پێنج هێندە بۆ ژنان گرنگترە. ئێستا سێ ئامانجی بنجینەییمان هەیە. شکاندنی گۆشەگیری لە سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، ئافراندنی هەلومەرجی ئازادی جەستەیی ئەو و خۆشکردنی رێگەی دیالۆگ بۆ چارەسەری پرسی کورد. بۆ ئەو سێ بابەتە بنچینەییە ئێمە دەستمان بە رێپێوان و چالاکی کرد. ئەو رێپێوانەمان لە هەموو شوێنێک گۆڕدرا بۆ بازنەیەکی گەورە. کاریگەری بەرچاو و ریشەیی دانا. سەرەتا لە زیندانەکان مانگرتن لە خواردن دەستیپێکرد، دواتر دایکان دەستیان بە ئێشکگریی دادپەروەری کرد و ئێمەش دەستمان بە رێپێوان کرد. تا چالاکیەکانمان، رێپێوانەکانمان بە سەرکەوتن تاجدار دەبن تێکۆشان و بەرخودانی ئێمە بەردەوام دەبێت".
هـ . ب