وته‌بێژی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئه‌برو گونای له نوسینگه‌ی پشتیوانی ناوه‌ندی گشتیی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی سازكرد.
له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا ئه‌برو گونای سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر رووداوه‌كانی هاتووچۆ له دێرك و دیلۆك كه به هۆیانه‌وه ٣٧ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و وتی، "هۆكاری روودانی ئه‌و كاره‌ساته نه‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه. له بری دابینكردنی پاراستنی ژیانی گه‌ل، به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی لایه‌نگرانی خۆی پاراست، هه‌ر بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه وه‌ك رووداوێك روویدا.
'به‌دوای رێگه و شێوازه‌كانی پاكتاوكردنی كورداندا ده‌گه‌ڕێن'
ئه‌برو گونای له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا و وتی، "هێرشه‌كان به‌رده‌وامن. ئێمه له نزیكه‌وه چاودێری دۆخی سوریا ده‌كه‌ین. ده‌سه‌ڵاتداری له كه له ساڵی ٢٠١١ به‌دواوه به شێوه‌یه‌كی بێ پسانه‌وه شه‌ڕی له سوریای گرته خۆ و گه‌وره‌ی كرد، ئێستا باسی دیالۆگ و دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كات.
بێگومان ئێمه وه‌ك پارته‌كه‌مان لایه‌نگری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانین له رێگه‌ی دیالۆگ و دانوستانه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه ئامانجی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری دیالۆگ و دانوستان نییه. بیانووی ئه‌و پێشنیازه‌ی دیلۆگ له لایه‌ك، له ئاستی ئێستا و سه‌رله‌نوێ به به‌رده‌نگ وه‌رگرتنی ئه‌سه‌د به واتای ئه‌وه‌یه كه كۆشك و چه‌ته‌كانی له شه‌ڕی سوریادا شكستیان هێناوه".
ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد، كه رژێمی كۆشك له‌و روخانه‌ی كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی كردووه‌ته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و وتی، "له‌سه‌ر بنه‌مای به بێ كوردان له دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناچاره‌سه‌ری ده‌كات. رژێمی كۆشك له پاكتاوكردنی كوردان كه نه‌یتوانی به ده‌ستی داعش بیكات و دواتر بۆخۆی چووه ناو سوریا و ویستی بیكات، ئه‌مجاره‌یان به‌ناوی دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د و به هاوكاری له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د یاخود راده‌ستكردن و سپاردنی به رژێمی ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات بیكات. به‌دوای شێوه و رێگاكانی ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
'ته‌نیا یه‌ك ئامانجی هه‌یه: ئه‌وه‌ش بێ قه‌واره هێشتنه‌وه‌ی كوردانه'
توركیا له‌باره‌ی سوریاوه خاوه‌نی پێرسپێكتیڤێكی چاره‌سه‌ری نییه، ته‌نیا یه‌ك ئامانجی هه‌یه، دژایه‌تی كوردان بكات و ده‌یه‌وێت كوردان بێ ستاتۆ بكات. بابه‌تێك كه بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه داگیركراوه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مافه‌كانی كوردان وه‌ك مه‌رج ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری نییه‌ـ سیاسه‌تی سه‌ودا و سه‌رانه‌سه‌ندنه. به‌ر له هه‌موو شتێك بۆ رژێم، توركیا وڵاتێكه كه له زۆر هه‌رێمی سوریادا هێزی داگیركاری هه‌یه. به گوێره‌ی رژێمی سوریا هه‌موو ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی توركیا پشتیوانیان ده‌كات، تیرۆریستن".
ئه‌برو گونای ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سیاسه‌تی بنچینه‌یی توركیا ناسه‌قامگیركردنی سوریا و رۆژئاوایه، ئاماده‌كاری چڕی بۆ هێرشی نوێ و داگیركاری كردووه و پلان و چالاكییه‌كانیشی هه‌ر هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه.
'ده‌بێت توركیا له سوریا بكشێته‌وه'
وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد كه راستترین سیاسه‌ت ئه‌وه‌یه كه له سوریا چاره‌سه‌ری بۆ گه‌لانی سوریا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "توركیا ئه‌گه‌ر خۆی به‌ره‌و ئه‌و پێگه‌یه یه‌كلا بكاته‌وه ئه‌و كاته خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری ده‌كات. به سات و سه‌ودا و سه‌رانه‌سه‌ندن و دوژمنایه‌تی كوردان سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری ده‌سته‌به‌ر نابێت. ئه‌گه‌ر توركیا په‌رۆشییه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری و ئاشتی له سوریا هه‌بێت، تاكه شت كه ده‌بێت بیكات ئه‌وه‌یه له سوریا بچێته ده‌ره‌وه و چیتر پشتیوانی ئه‌و گروپه چه‌تانه نه‌كات كه ئێستا پشتگیریان لێده‌كات".
'له یه‌كی ئه‌یلولدا ئێمه له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌بین'
ئه‌برو گونای باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان له گۆڕه‌پانه‌كاندا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یان درێژه به تێكۆشان ده‌ده‌ن، به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ ده‌وه‌ستنه‌وه و وتی، "ئێمه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له چالاكییه‌كانی رۆژی جیهانیی ئاشتی بكه‌ن كه به دروشمی 'شه‌ڕ مایه‌ی زیانه و ئاشتی سودبه‌خشه' ئه‌نجام ده‌درێن. له ١ی ئه‌یلول له وان به به‌شداری هاوسه‌رۆكی گشتییمان په‌روه‌رین بوڵدان و له شڕنه‌خ به به‌شداری هاوسهرۆكمان میتحات سانجار گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن. له هه‌ر شوێنێك ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه ره‌نجده‌ر و دیموكراسیه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كاندا ده‌بین. ئێمه له دژی شه‌ڕ ده‌نگ به‌رزده‌كه‌ینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ مایه‌ی زیانه، ئاشتی ده‌بێته هۆی قازانج و سودبه‌خشه".
هـ . ب