هاوکاری شەنگالییەکان بۆ کۆچبەران گەیشتە ڕۆژئاوا
کاروانی هاوکاری خەڵکی شەنگال بۆ کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە یاوەری شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.
کاروانی هاوکاری خەڵکی شەنگال بۆ کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا بە یاوەری شاندێک لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.
ئەو هاوکارییەی بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ـەوە بۆ کۆچبەرانی شەهبا و تەل ڕەفعەت و عەفرین کۆکرایەوە، پاش هەوڵێکی زۆر گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆی ١٢ بارهەڵگری هاوکاری، بەرپرسانی عێراق ڕێگەیان بە تێپەڕبوونی ٣ بارهەڵگر داوە.
بەرپرسان بەڵێنیان داوە ئەو بارهەڵگرانەی ماونەتەوە، وەک کاروانی دووەم بنێرین.
سێ بارهەڵگرەکە لە دەروازەی سنووری تەل کۆچەرەوە گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان.
شاندەکە پێویستییە ژیانییەکان و بەتایبەت پێویستییەکانی منداڵان، ڕادەستی کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا دەکەن.