هاوپەیمانی رەنج و ئازادی: ئێمە قەیوم ناناسین

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی نارەزایی بەرامبەر دانانی قەیوم لەسەر ناوەندی هاوکاریەکانی هەدەپە پیشاندا و وتی " ئێمە قەیوم ناناسین."

هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە راگەیەندراوێکی وتی، " لە وڵاتەکەمان یەکێک لە گەورەترین بومەلەرزەکان روویداوە. ١٠ رۆژە روبەروی تراژدیایەکی گەورە بووینەتەوە. تاوەکو ئێستا ئاماری تەواوەتی گیان لەدەستدان ئاشکرا نەکراوە. ئێمە لەنێو کارەساتێکی گەورەداین. هەوڵ دەدەین لە قەیرانەدا سەربکەوین و برینەکانمان ساڕێژ بکەین.

رێکخراوەکانی مرۆیی، پارتە سیاسیەکان، رێکخراوەکانی مەدەنی، خۆبەخش، تیمەکانی هاوکاری لە زۆر وڵاتی جیهان، لە هەرێمەکانی بومەلەرزەکە رەنجێکی زۆریان کێشاوە. لە چوار لای جیهان و وڵات هاوکاریان گەیاندە لێقەوماوان. پارتە سیاسیەکانی نێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە هەزار هاوکاریان نارد. بە هەزاران خێرخواز هاوکاریان کرد.

بەڵام نوێنەرانی حکومەت دوای بومەلەرزە نەیانتوانی ئەم قەیرانە کۆنتڕۆڵ بکەن. توورە بوون و جنێوایاندا. ئێمە ئەمە هیچ کاتێک لەبیرناکەین.

دەسەڵات کە لە بری ئەوەی گوێ بە هوشداری زاناکان، سەرچاوەکان بدات و دەرفەتی گەورە پێشکەش بکە، دژی هاوڵاتیان قسەی کرد و بەرپرسیاری سیاسی ئەم بومەلەرزەیەیە.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە کە دەتوانێت هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەتی بەکار بهێنێت و خاوەنی هەموو دەسەڵاتێکە، دۆخی نائاسایی راگەیاند. دوێنێ بینیمان کە دۆخی نائاسایی دەستبەسەرداگرتنی رەنج، مرۆڤایەتی، هاوکاری و یەکگرتنە. لە ناوەندی پشتگیری هەدەپەی پازارجخی مەرەش کە هاوکاری کۆدەکرێتەوە، قەیوم دانرا.

١٠ رۆژە هەڤاڵانمان هاوکاری پێشکەش بە ١٠٠ گوند دەکەن. ئەم کۆگا و چادر وەک هیوایەکی دانیشتوانی بازارجخە. قەیوم و ٢٠٠ سەرباز و پۆلیس دەستیان بەسەر کۆگاکاندا گرت.

ف.ق