نەجات حاجی تۆفیق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی نشتیمانی کوردستان (یهنهكه)، سەبارەت بە چەند پرسێکی وەکو پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق لەدوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمان، پەرتەوازەی نێو ماڵی کورد و مەترسییەکانی سەر داهاتووی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان، و شکستهێنانی هاوپەیمانییەکەی (بارزانی، سەدر، حەلبووسی و خەمیس خەنجەر)، هەروەها سەبارەت بە ڕێگری و ناکۆکییەکان لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ عیراق و دەستیوەردانەکانی ولاتانی هەرێمی لە حکومەتی عێراق، و چەند پرسێکی دیکە، ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.
بەهۆی ناکۆکی، حکومەتی عێراق پێکنەهاتووە
سەبارەت بە پێکنەهێنانی حکومەتی عێراق دوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردن، نەجات حاجی تۆفیق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، باسی لەوەکرد کە: " پێکهاتەی عێراق بەشیوەیەکە بە حکومەت لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هاوبەش لەنێوان پێکهاتە سەرەکییەکانی(کورد، شیعە و سووننە)، لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لەساڵی ٢٠٠٣، دابەشکردنی پۆستە باڵاکانی عێراق وەکو پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان بەپی دابەش بوونێکی سیاسی بەسەر هەرسێ پێکهاتەی (کورد، شیعە و سوونە)دا دابەش دەکرا، لەئیستادا دوای زیاتر لە حەوت مانگ لە هەڵبژاردن و پێکنەهێنانی حکومەت چەندین هۆکاری هەیە کە سەرەکترینیان ناکۆکی نێو ماڵی شیعەیە، لە هەڵبژاردەنەکانی پێشوو ماڵی شیعەکان ڕێکدەکەوتن و سەرۆک وەزیرانیان هەڵدەبژارد بەڵام ئیستا ناکۆکن".
ئەگەر حکومەتی زۆرینە پێکبهاتایە، لێکترازانەکان زیاد دەبوون
هەروەها دەربارەی هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە لەلایەن (بارزانی و شیعە و سوونەکان، نەجات حاجی تۆفیق ووتی: "لە ڕابردوودا زۆر هەوڵدراوە کە حکومەتێکی زۆرینە پێکبهێندرێت بەڵام تا ئیستا عێراق نەبووەتە ئەو وولاتەی کە بتوانێت حکومەتی زۆرێنە قەبووڵ بکات، ئەو هەوڵانەی لەلایەنی (پهدهكه، سەدر و سوونەکان) ئەنجامیاندا بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە سەری نەگرت، چونکە ناکۆکی لە نێوان هەرسێ ماڵی (کوردی،شیعی و سوونی) هەبوو، ئەگەر حکوتی زۆرینە پێکبهاتایە ئەوە عێراقی بەروە داهاتوویەکی نادیار و تاریک دەبرد وە لێکترازانەکانی نێوماڵی کورد، شیعە و سوونە زیاتر دەبوو، بێ رێکەوتنی لایەنەکان هیچ حکومەتێکی عێراقی ناتوانێت لە ئەرکەکانی بەردەوام بێت".
هاوپەیمانییەکەی(پهدهكه، سەدر و سوونەکان) لەلایەن ووڵاتانی هەرێمی-یەوە ئاڕاستە دەکران
سەبارەت بەئەجیندای ووڵاتانی هەرێمی لە عێراق و شکستهێنانی هاوپەیمانی حکومەتی زۆریەن، ئەو لێپرسراوەی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢ی یەکیتی ڕایگەیاند: "دەبێت لەبیری نەکەین کە ووڵاتانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر عێراق هەیە و ئەجینداکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن لە عێراق، ئەمەش وایکردووە کە دەستوەردان هەبێت و کاریگەریکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هاوپەیمانی ئەو سێ لایەنەی (پهدهكه، سەدر و سوونەکان) کە هەوڵی پیکهێنانی حکومەتی عێراقیان دەدا، ئەو هاوپەیمانیە لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمیەوە ئاڕاستە دەکران و پشتیوانی دەکران، بۆیە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو نەبوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە".
بەرژەوەندی وڵاتانی هەرێمی ڕێگە بە هەڵوەشانەوە پەرلەمان نادەن
لەئەگەری پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، و کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان، ناوبراو ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق تا ئیستا نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئاستەی کە ببێتە حکومەتێکی مەدەنی کە لەپێناو خزمەتی هاووڵاتی و گەلدا کار بکات، عێراق حکومەتێکی سیاسی فرە حزببیە کە لەسەر بنەمای ڕێکەوتنی نێوان هێزە گەورەکانی پێکهاتە جیاوازەکان دروستدەکرێت، هەموو لایەنەکانی حکومەتیش هێزی چەکدارییان هەیە،
بەپی دەستوری عێراق پێویستە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشرێتەوە لەکاتی ڕێکنەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت، بەڵام ووڵاتانی هەرێمی بەهۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە ڕێگە نادەن بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی عیراق، بۆیە لەوانەیە لەچەند مانگی داهاتوو حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت".
هەوڵەکانی پهدهكه بووە هۆی تێکدانی نێو ماڵی کورد
سەبارەت بە پەرتەوازەبوونی نێو ماڵی کورد بەهۆی هاوپەیامنییەکەی بارازنی کە لەگەڵ حەلبووسی و خەمیس خەنجەر و سەرد ئەنجامی دا، ئەو بەرپرسەی ڕاگەیاندی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی ووتی: "بەهۆی هاوپەیمانی سێکوچەیی کە پهدهكه لەگەڵ بەرەی حەلبووسی و خەمیس خەنجەر و سەدر ئەنجامی دا، نێو ماڵی کورد پەرتەوازە بوو، ئێمە وەکو یەکێتی هەستمان کرد کە داهاتوو بۆ عێراق چەند مەترسیدار دەبێت ئەگەر بەشداری بکەین لەم هاوپەیمانتێە کە دەبووە هۆی زیاتر تێکدانی ماڵی شیعە، هەوڵەکانی پارتی بۆ پێکهێنای حکومەتی زۆرینە بووە هۆی تێکدانی یەکریزی نێو ماڵی کورد، کە هەوڵەکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە شکستیهێنا، ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت دەتوانێت مافەکانی لە حکومەتی بەغدا بچەسپێنێت، بەڵام بە پەرتەوازەیی زیانی هەیە بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان و ناوی کورد بەتایبەتی بۆ ناوچە دابڕێندراوەکان زیانی زۆری هەیە ئەگەر کورد یەکگروو نەبن".
پێویستە لایەنە کوردییەکان بەیەکگرتوويی داوای مافی نەتەوەیی بکەن نەک پلە و پۆست
لە کۆتایدا بۆ چارەسەری دۆخی چەقبەستووی ئیستای عیراق، نەجات حاجی تۆفیق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٢ی یەکێتی نشتیمانی کوردستان ووتی: "بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق، پێویستە تەواوی لایەنە کوردییەکان لەژێر چەتری فراکسێۆنی کوردستانی بەیەکەوە بەشداری حکومەت بن و مەرجی سەرەکیشیان داوا مافە باڵاکانی نەتەوەی کورد بێت نەک پلە و پۆست، هەروەها دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی هەرێمی کوردستان پیویستە دۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە کە لەئیستادا دۆخیان زۆر خراپە و پرۆسەیەکی بەعەرەبکردنی بەهێز لەو ناوچانە بەڕێوەدەچێت، سەبارەت بە لایەنی شیعە و سوونەکان پێویستە نێو ماڵی خۆیان چاک بکەن، بەتایبەتی شیعە چونکە لەدوای رووخانی رژێمی بەعسەوە، پۆستی سەرۆ وەزیران لای ئەوان بووە کە تەواوی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت دەکات، ئەگەر شیعەکان نێو ماڵی خۆیان یەکنەخەن ئەوە داهاتوویان باش نابێت لە عێراق".
هـ . ب