هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی په‌ژاك و كۆدار كۆبووه‌وه‌

هاوسه‌رۆكی كه‌نه‌كه‌ زه‌ینه‌ب موراد و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار زه‌ینه‌ب خۆراسان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌ژاك مه‌زڵوم حه‌فتته‌ن كۆبووه‌وه‌.

هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه‌) له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆدار زه‌ینه‌ب خۆراسان و ئه‌ندامی مه‌جلیسی په‌ژاك مه‌زڵوم حه‌فتته‌ن كۆبووه‌وه‌. له‌ دیداره‌كه‌دا له‌سه‌ر یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كگرتوویی حزب و لایه‌نه‌كان له‌ دژی بیركردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ پاكتاوكه‌ره‌كان و به‌ رێكخستنبوونی سه‌رجه‌م ژنان گفتوگۆكرا.

كه‌نه‌كه‌ له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌ تایبه‌تی سیاسی رژێمی ئێران له‌سه‌ر ژنان له‌گه‌ڵ په‌ژاك، كۆدار و كه‌ژار گفتوگۆی كرد.

سه‌باره‌ت به‌ قۆناغی ئه‌م دوواییه‌ و دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌ دژی گه‌ل، به‌ تایبه‌تی كوشتنی ژنان له‌ كه‌سایه‌تی شلێر ره‌سوڵی له‌ مه‌ریوان و ژینا ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ تاران، گفتوگۆكرا.

له‌ كۆتاییشدا باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كرا.

هـ . ب