هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە: هاوڕێ هەڵمەت هەردەم لە هزری گەلدا دەژی

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەبۆنەی ٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڵمەت گابار، داوای کرد بەتایبەت گەلی باشوور و گەلی کورد و سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان، هەڵوەستەبکەن لەسەر ژیان و تێکۆشان و بەشداربوونی لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادیدا.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، لە ٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە هەڵمەت گابار (دیار غەریب)ـی بیرهێنایەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"شۆڕشگێڕی مەزن، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، هاوڕێ هەڵمەت-دیار غەریب، قارەمانی گەلی باشووری کوردستان کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر شەهیدبوو، لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە. لە کەسێتی هاوڕێ هەڵمەتدا، هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنینەوە، سەری ڕێز لەبەردەم یادی بەنرخیان دادەنەوێنین و دیسانەوە بەڵێن دەدەین یادی شەهیدان لە تێکۆشانی خۆماندا زیندوو ڕابگرین.

ئەوانەی ئێمە مەزن دەکەن و دەمانگەیەنن بە سەرکەوتن، شەهیدانن

هاوڕێ هەڵمەت هاوڕێیەکی هێژا بوو، لەنێو تەڤگەری ئازادی ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا و ڕەنجی مەزنی دا. هاوڕێ هەڵمەت چەندێک شۆڕشگێڕێکی مەزن بوو، هاوکات وەک ڕووناکبیرێک بە عەشقێکی قووڵەوە گرێدراوی خاکەکەی بوو، خاوەن هۆشیارییەکی بەرزی مێژوویی و ڕامانێکی قووڵ بوو. خاوەنی هۆشیارییەکی قووڵی وڵاتپارێزی بوو. بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە گرێدراوی کوردستان و تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. وڵاتپارێزی و زیهنیەتی نەتەوەی دیموکراتیکی پێکەوەگرێدا و قووڵبوونەوەیەکی مەزنی ئەزموون کرد لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا. بە قووڵبوونەوە و زانینەکەی بوو بە ڕێنیشاندەر. بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم تەڤگەرەکەمان ڕەنجێکی مەزنی دا. ئەو هەردەم بەقووڵی تێدەفکری بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی دەهاتنەپێش. بەم تایبەتمەندیانە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگەی شۆڕشگێڕی دروست کرد و پاڵنەری هاوڕێکانی بوو. عەشقی بۆ مرۆڤایەتیش زۆر بەهێز بوو. بێ جیاوازی بەهای بە هەموو هاوڕێکانی دەدا و پێیانەوە گرێدراو دەبوو. بەهۆی هەموو ئەو تایبەتمەندییانە لەلایەن هاوڕێکانیەوە جێگەی خۆشەویستی و ڕێزێکی مەزن بوو. هەروەها بە قووڵی بیری لە باشووی کوردستان دەکردەوە، خەبات و هەوڵیدا تاوەکو گەلی باشووری کوردستان پاش ئەوەی ئێش و ئازارێکی زۆریان دی و قوربانی زۆریان دا، ژیانێکی دیموکراتیک و ئازاد و شایستە بژین. ئەو ڕۆژەی هێرشی کرایەسەر و شەهیدبوو، لەگەڵ ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی باشوور کۆبوونەوەی کردبوو. لەسەروەختی ئەو خەباتەدا، ڕووبەڕووی هێرش بوویەوە و شەهید بوو. بێگومان شەهیدبوونی کەسێکی وا، بۆ تەڤگەرەکەمان و گەلەکەمان لەدەستدانێکی مەزنە. بەڵام بۆ ئێمە شەهید ڕێگەی مەزنبوون و بەهێزبوونە. چونکە شەهیدان سەرچاوەی هەرە مەزنی هێزی ئێمەن. زیندووڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانەی ئێمەیان مەزن کردووە و ئێمەیان گەیاندۆتە ئەم ئاستە، بە بەدیهێنانی ئامانج و داخوازی و تێکۆشانەکەیان دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان خاوەن زیهنیەتێکی وەهایە. لە شۆڕشگێڕییدا، شەهید نامرن. ئەوان نەمرن، لە دڵ و هزری مرۆڤەکاندا دەژین. هاوڕێ هەڵمەت هەردەم لە دڵ و هزری گەلی کوردستان دەژی. جارێکی تر بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە یادی دەکەینەوە.

پێویستە بەباشی لە ژیان و تێکۆشانی هاوڕێ هەڵمەت تێبگەین

ژیانی هاوڕێ هەڵمەت، بەشداربوونی لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی و تێکۆشانەکەی، پێویستە بەباشی هەڵوەستەی لەسەر بکرێت و لێی تێ بگەین. هاوڕێ هەڵمەت هەرزوو درکی بە مەترسی هێزە هاوکار و خیانەتکارەکان کرد، ئەو هێزانەی خیانەت لەو بەهایانەی گەلی باشووری کوردستان دەکەن کە بە قوربانیدانێکی مەزن ئافرێنراون؛ لە ئەنجامی ئەم ناڕەحەتییە، دەستی بە گەڕان کرد. ئاکامی ئەم گەڕانەی لە هێڵی ئازادیدا بینیوە کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەینوێننەوە، ئەوجا بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە بەشداری ڕیزەکانی ئازادی بوو. کاتێک مرۆڤ دەبینێت هێڵی هاوکار و خیانەتکاران گەلی کوردستانیان ڕووبەڕووی چ مەترسییەکی مەزن کردۆتەوە، دەزانێت هەڵوێستەکەی هاوڕێ هەڵمەت چەندە ڕاست و واتادارە. لەم ڕووەوە، دەبێت هەموو گەلی کوردستان، بەتایبەت گەلی باشووری کوردستان، بەباشی لە هەڵوێست و دیدگای هاوڕێ هەڵمەت تێبگەن. سیاسەتمەدارانی کورد و ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندان، پێویستە هەڵوەستە لەسەر ئەمە بکەن و بیکەن بە ڕۆژەڤی گەل".