هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشی لە دژی پەنابەران شەرمەزار کرد

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکان بۆ سەر پەنابەران پلانێکی ئاکەپە-مەهەپەیە دژی گەلان و وتی: "داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا خاوەن هەڵوێست بن و دژی هێرشەکانی فاشیستان کاردانەوەیان بێت."

ئیدانەکردنی هێرشە ڕەگەز پەرەستیەکان دژی گەلی عەرەب

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو هێرشە ڕەگەزپەرستیانەی کە لە قەیسەریەوە دەستیپێکردووە بڵاوکردەوە. هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند سەرۆکی فاشیست ئەردۆغان بۆ جێبەجێکردنی پلانە گڵاوەکانی و پاراستنی دەسەڵاتەکەی، دەستی بە سیاسەتێک کردووە هەروەک چۆن لە سوریا، لە تورکیاش مرۆڤەکان دژی یەکتر بەکار دێنێت، و وتی: " پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، گەرەنتی پێکەوە ژیانی گەلانە."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ناونیشانی "بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک" بەم شێوەیە:

"چەند ڕۆژێکە پەنابەرانی سوریا لە تورکیا هێرشیان دەکرێتە سەر، گەلانی سوریا ئەشکەنجە دەکرێن، لێدەدرێن، ماڵ و ئۆتۆمبێل و کارگەکانیان دەسوتێنرێن. ئێمە ئەم هێرشە ڕەگەزپەرستی و فاشیستیانە کە لەلایەن دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن شەرمەزار دەکەین. ئەم دۆخە کردەوەیەکی نامرۆڤانەیە و دەبێت کۆتایی پێبێت، دەبێت گەل ئاگاداری یارییە پیلانگێڕییەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست و ڕەگەزپەرست بن و بە هەستیاریەوە نەکەونە داوی پیلانەکانەوە. نابێت مروڤ لەبەرامبەری گەلاندا بە قین و تووڕە بێت، نابێ هەستی خراپی بێت و کردوەی هێرشبەرانە نیشان بدات. ئەو کردەوانە دوور لە مرۆڤایەتیە. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لە زۆربەی یارییە گڵاوەکاندا بەشدارن. هەوڵ دەدەن گەلان بەگژ یەکدا بێنن و پلانە گڵاوەکانیان جێبەجێ بکەن. ئەم هێرشانە کە لە قەیسەری دەستی پێکرد و بەرەو ناوچەکانی تریش تەشەنەی کرد، یاری و خواستی ئاکەپە-مەهەپەیە دژی گەلان. بۆیە داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بەرپرسیارانە نزیکی دۆخەکە ببنەوە.

ئاکەپە-مەهەپە بە بەردەوام کردنی سیاسەتەکانی سوریا دەکاتە ناوەندی کۆمەڵکوژی

ڕۆڵی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە دروستکردن و قووڵکردنەوەی ئاژاوەگێڕییەکانی سوریا ڕوون و ئاشکرایە. بووە هۆی پەرەسەندنی شەڕی بەئەنقەست و بە پلان ملیۆنان کەسی لە سوریاوە بۆ تورکیا ڕاکێشا. ساڵانێکە بە سیاسەتی پەنابەرییەوە لە ئەوروپا باج وەردەگرێت، لە ڕێگای چەتەکانیەوە شەڕی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی دژی کورد و گەلانی سوریا ئەنجام دەدات. ڕژێمی فاشیستی تورک لە باکوری سوریا بە پلانی میساقی میللی بە هەمان عەقڵیەتی عوسمانی نوێ هەوڵی داگیرکاری دەدات. ڕژێمی داگیرکەری چەوسێنەری تورک ساڵانێکە بۆ قوڵکردنەوەی شەڕی سوریا بەم ئامانجە هەموو هەوڵێکی داوە. دەوڵەتی تورک خاوەنی چەتەی فاشیست و دڕندەیە کە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی پێ ئەنجام داوە و لە هەموو بوارێکەوە پشتیوانی و پارە و چەکی پێیان داوە و بەرامبەر گەلان هانی داون. ئەو کوشتن و کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. ئەو هێزە فاشیست، تاریک پەرەست و تاوانکارانەی کە جلوبەرگی ئایینییان لەبەردا بوو پەروەردە و پاڵپشتی کردووە و وەک کەرەستەی سیاسەتی فراوانخوازی خۆی بەکاری هێنا. کاتێک بینیان چەتەکان بەس نین، بە ئاشکرا بۆ خۆیان هێرشیان کردە سەر خاکی ڕۆژئاوا و سوریا و داگیریان کرد. دیمۆگرافیای ئەو شوێنانەی گۆڕی کە داگیری کردووە. خەڵکی کۆمەڵکوژ کرد و ئاوارە و دەربەدەریانی کرد. کوشتن، ئەشکەنجە، دەستدرێژی و هەموو جۆرە دڕندەیییەک بووە بە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانە لە شوێنە داگیرکراوەکاندا. حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە پێداگرییەوە بەردەوامە لە سیاسەتی گۆڕینی سوریا بۆ ناوەندێکی کۆمەڵکوژی گەلان. دەیەوێت و هەوڵدەدات نەک تەنها سوریا، بەڵکو لە تورکیاش هەمان دۆخ لەپێناو بەدیهێنانی پلانە گڵاوەکانی جێبەجێ بکات.

ئەمە درۆ و چەواشەکارییەکی گەورەیە کە ئەردۆغان بەرگری لە گەلی عەرەب دەکات

ڕێبازی حکوومەتی ئاکەپە – مەهەپە بۆ پەنابەرانی سووری لە چوارچێوەی ئەم سیاسەتەدا گڵاوەدا بەڕێوە دەچێت. ئەمە درۆ و چەواشەکارییەکی گەورەیە کە تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان گەلی عەرەب و سوریایان خۆشدەوێت و بەرگرییان لێدەکەن. ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەمە فێڵە و ڕاست نییە. تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی فاشیست، هیچ دۆستایەتی و هەستی ئەرێنی بەرامبەر گەلی عەرەب نییە. هەموو هەوڵەکانی ئەوەیە گەلی عەرەب لە دژی کورد و گەلی کورد لە دژی عەرەب بەکار بهێنێت و شەڕی یەکتر بکەن. بە هەمان شێوە دەیەوێت گەلی کورد لە دژی گەلی تورکیا و گەلی عەرەب لە دژی گەلی تورکیا بەکار بهێنێت. هەوڵدەدات گەلان بە ناچاری لە دژی یەکتر شەڕ بکەن، هەوڵ دەدات حکومەتە ڕووخاوەکەی بە زیندوویی بهێڵێتەوە. دەیەوێت کورد کە دادپەروەرانەترین و ڕەواترین تێکۆشانی جیهان بۆ ئازادی و دیموکراسی بەڕێوە دەبات، بە بێ خۆبەڕێوەبەری و بێ پاراستن بمێنێتەوە. هەموو شتێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بە شێوەیەکی ناحەق بەکاردەهێنێت. هەوڵ دەدات گەلی عەرەب وەک ئامرازێک بۆ ئەم عەقڵیەتە داگیرکارییە گڵاو و کۆمەڵکوژییەی بەکار بهێنێت. هێرشە ڕەگەزپەرستی و فاشیستییەکانی دژی گەلی سوریا لە تورکیا، دەرئەنجامی سیاسەتی دژە گەلانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیە.

ئێمە دەتوانین خوشک و برایەتی گەلان بنیات بنێین

ئێمە وەکو گەلان هێز و دووربینیمان بۆ پێکەوە ژیان هەیە. دەتوانین و دەبێت لە هەموو شوێنێک، بە هۆشیاری لە خوشک و برایەتی و پێکەوەژیان، بەبێ دەست لێدان لە سنوورەکان و دانانی سنووری نوێ، یان گۆڕینی دانیشتوان، ژیانمان بنیات بنینەوە. ئاواتی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە کە مرۆڤەکان پێکەوە و بە یەکسانی بە هەستی ئارامی، عەشق و برایەتی پێکەوە بژین. ئێمە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد، ڕێبازێکی وامان هەڵبژاردووە. گەلی کوردیش بەم شێوەیە نزیک دەبنەوە، هەموو گەلان وەک خوشک و برا دەبینن. پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ زامنی پێکەوەژیانی خوشک و برایەتی گەلانە. تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتیک، کە بریتیە لە تێگەیشتنی مرۆڤەکان لە ئازادیی پێکەوە ژیان لە عەشق، ئاشتی و برایەتی و یەکسانیدایە، وردترین و بەنرخترین ڕێگایە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانە.

جارێکی تر ئەم هێرشە ڕەگەزپەرستی و فاشیستیانە شەرمەزار دەکەین. داوا لە هەموو کەسێک دەکەین بە یەکگرتنەوە لەگەڵ هەموو گەلی سوریا و بەتایبەت گەلی عەرەب لە دژی ئەم هێرشە فاشیستیانە ببنەوە.