هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەرەبان و کوڕەکەی دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا هاوسەرۆکی هەدەپەی شارۆچکەى ئەرەبانی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لەگەڵ کوڕەکەیدا دەستگیرکران.
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا هاوسەرۆکی هەدەپەی شارۆچکەى ئەرەبانی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لەگەڵ کوڕەکەیدا دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە شرنەخ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بینای هەدەپە لە شارۆچکەی ئەرەبانی ناوچەى هەزەخ لە پارێزگای شرنەخ.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک هاوکات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موزەیەن ئینان هاوسەرۆکی هەدەپەی شارۆچکەى ئەرەبان و لەو هەڵکوتانەیاندا موزەین ئینان و عوسمان ئینانی کوڕیان دەستگیرکرد.
بەپێی زانیارییەکان، ئینان و کوڕەکەی براون بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شرنەخ.
ژ.ت