هاوسەرۆکی پژاک زیلان ڤەژین، سەبارەت بە کاریگەرییە فکرییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و پیلانگێڕی ناونەتەوەیی لەسەر گەلانی ڕۆژهەلات و ئێران قسەی کرد و وتی، “پێش پیلانگێری و دوای پیلانگێڕییەکە دوو پرۆسەی جیاوازی دیالێکتیکین، دیالێکتیکی گەشەکردنی تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ... لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، پرۆسەی بڵاوبوونەوەی ئەم شۆرشە لە سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد. وتیشی: ئەمە هەم شکۆمەندییەکی گەورەیە و هەم بەرپرسیارییەکی گەورەیە لەسەر شانمان.
زیلان ڤەژین، هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وەڵامی پرسیارەکانی ANF ی دایەوە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان چۆن رۆژهەڵاتی ناوەراست هەلدەسەنگێنێت؟
ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان هەلسەنگاندنی گرنگ بۆ مێژووی ئێران و زاگرۆس دەکات. کولتووری زاگرۆس وەک کولتووری سەرەتای مرۆڤایەتی دەبینێت. هەڵسەنگاندنەکانی بۆ زەڕدەشت، بۆ ئەو ئاگرەی کە لە دارە بەرزەکانی زاگرۆس کەوتبوو و بەسەدان سال دەگەشایەوە، بۆ "مۆغ" (ماگ) کە پێشەنگانی زەردەشت بوون، نوێنەری مرۆڤایەتی بوون، کەلتووری کشتۆکالیان پێش خستووە و مرۆڤایەتیان بەخێوکردووە و پیرۆزیان خۆلقاندووە. بە بینێنی ڕێبەرایەتی، ڕۆژهەڵات کانیاوی کەلتوری کوردەوارە و کورد دەبێت پێشەنگایەتی هەموو گەلانی ئێران بکات بۆ زیندووکردنی ئاگری زەڕدەشتی. لە هەمان کاتدا ڕێبەرایەتی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە هەنگاوێکی گەورە بۆ مافی کورد دەبینێت و دەڵێت ئێمە جێنشینی ئەوانین، ئاڵای ئەو شۆرشەمان هەڵ گرتووە و هەنگاو دەنێین.
دوای پیلانگێڕی وشیاری و زانا بوونێکی نەتەوەیی چۆن لەناو گەلدا پەرەی سەند؟
ئاستی هۆشیاری نەتەوەیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزە، زمان، کولتوور و جلوبەرگ لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان پاراستووە. ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەمە و دەبێت پەرەی پێبدرێت، هێڵێکی فکری و سیاسیە. کوردەکان لە کوردستان تێکۆشاون و قوربانی زۆریان داوە، بەڵام لەبەر نەبوونی هێڵێکی بەهێز نەیانتوانیوە دەستکەوتەکانیان بکەن بە هەمیشەیی. بە تایبەتی هێڵی برخۆدانێکی رێکخستنی و هەمیشەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لاواز بووە. دوای ئه زموونێک که بە شکستی کورد کۆتایی دەهات، به دوای هێڵێکی فیکریدا دەگەڕان بۆ تێکۆشان له پێناو مافەکانیاندا، لە کۆتاییدا داواکارییەکانیان لە هێڵی رێبەر ئاپۆدا بینی. بەم شێوەیه هۆشیاری نەتەوەیی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان گەیشتە ئاستێکی بەرز و بوو بە تەڤگەرێک که سەڕنجی هەموو لایەک لەسەڕ تاسەڕی ئێراندا ڕاکێشێت. سەرهەڵدانی گەورەی ساڵی ١٩٩٩ بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، نیشانەی قبوڵکردنی فکرەکانی بوو. ئەم خاوەندارێتییە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەرهەمی ئەمەیە.
گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن پێشوازی لەو رێکخستنانە دەکات کە لەسەر بنەمای فەلسەفەی رێبەرایەتی دامەزراون؟
گەلی ئێران هەمیشە بەدوای سەر ڕاست کردنەوەی ژیانەوەیە. لە ئێران ٤٠-٥٠ ساڵ جارێک تەڤگەرێک سەرهەلدەدات. ئێران وڵاتی سەرهەلدان و شۆڕشە. پێشەنگێکی کورد دەیوت، "ئێران فەرەنسای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە". کاتێک فکرە جیاوازەکان لە ئێراندا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، هەمووان بەدوای ڕێگایەکی نوێدا دەگەڕان. لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا، نووسەرێکی ئێرانی وتی، "ئێمە ٤٠ ساڵە بەدوای دروشمێکدا دەگەڕێین کە گوزارشت لە خۆمان بکات، ئێستا ئێمە بە ئاسانی دەتوانین بڵێین: ژن، ژیان، ئازادی". ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پێشوازیەکان بۆ فکری تەڤگەری ئازادیی کورد لە ئاستێکی بەرزدایە.
ماوەیەک لە ئێران هەوڵییان دا نکۆڵی بکەن لە تەڤگەری ئاپۆیی، بەڵام لەبەر ئەوەی تەڤگەرەکانی تر نەیانتوانی داواکارییەکانی گەل جێبەجێ بکەن و نەیانتوانی ببن بە دەنگی گەل، ئێستا سەرنجەکان هەموو گەراونەتەوە سەر تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی، نەتەوە جیاوازەکان لە ئێران دەیانەوێت بە ڕێ و ڕێبازی تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی کار بکەن. بۆیە دەتوانین بلێین کە پێشوازییەکی باش بۆ تەڤگەرەکەمان هەیە و دەتوانین بڵێین کە پارتییەکەمان لە تێکۆشانی گەلی ئێراندا پێگەیەکی بەهێزی هەیە. لە ڕاستیدا ڕێبەرایەتی ریشەی کێشەکانی خستەڕوو و لە هەمان کاتدا ڕێگەی چارەسەری نیشان دا. گەلی ئێرانیش، بەم شتەیان زانی و ئەمەش بوو بە هۆکاری پێشوازی لەلایەن هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە.
دوای پیلانگێری بەشداربوونی زۆربەی گەنجانی رۆژهەڵات بۆ ناو رێخستن، مانای چییە؟
خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٨ەوە وردە وردە تەڤگەری ئاپۆییان ناسی، کاتێک کە پیلانگێڕی دروست بوو، دەرکەوت کە ئەم ناسینە لە ئاستێکی بەرزدا بووە و تۆوی ڕێکخستن لێرەش چێنراوە. گەنجان بە شەپۆل بەشداری ناو ڕیزەکانی شۆڕش دەبوون، هەمووان سەریان سوڕمابوو. واتای ئەم بەشداریانە ئەوەیە کە ڕێبەرایەتی بۆ گەل بنەمایە. کاتێک پیلانگێڕی دژی ڕێبەرایەتی ڕوویدا، خەڵکیش کاردانەوەیان هەبوو. گەنجەکان ڕاستەوخۆ بەشداری ناو تێکۆشان دەبوون و لە بەشێکی تری کوردستان قۆناغێکی نوێی تێکۆشانیان دەستپێکرد. هەمیشە دەڵێن کە تەڤگەرەکەمان تەڤگەری ڕێبەرایەتییە. ئەمەمان لە سەرهەلدانەکانی ساڵی ١٩٩٩ و بەشداری گەنجان بینی. دیسان سەلمێندرا کە ڕێبەرایەتی چۆن خۆی فیدای گەلەکەی کردووە، گەلیش بەو شێوەیە پشتی پێ بەستووە. لە شۆڕش ژن، ژیان، ئازادی دا دەرکەوت کە تا ئێستاش بەردەوامە. ئەم نەریتە بە هەموو تواناییەوە بەرەو سەرکەوتن دەڕوات.
ئەو کار و خەبات و ناسینەی تەڤگەر کە پێش پیلانگێڕی دروست بوو بوو، دوای پیلانگێری چی لێهات؟
تەڤگەر لە کوردستان بە دوو شێوە هەیە: بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە شێوەی کاریگەریی فکری و فەلسەفی. پێش پیلانگێری نێونەتەوەیی، کاریگەری تەڤگەر لەسەر سەرهەڵدانەکانی ساڵی ١٩٩٩دا زۆر بوو. لەچوارچێوەی ئەو کاریگەریانەدا خەڵک پڕوپاگەندە و گفتوگۆیان دەکرد. یەکتریان ئەبینی و فکری ڕێبەر ئاپۆیان بڵاودەکردەوە. گەنجانیش بەشدار دەبوون. دوای پیلانگێڕی، سەردەمێکی نوێ دەستی پێکرد. گەنجان بەشداردەبوون، لیژنەی تایبەت پێکهێنران. وەرگێڕان بۆ کتێبەکان دەکران، گۆڤارەکان چاپ دەکران و ڕۆژ بە ڕۆژ پێشکەوتن دروست دەبوو. ئەمەش هاوتەریب بوو بە هێزی گۆڕینی فکری ڕێبەرایەتی. کاتێک ڕێبەرایەتی پارادایمی نوێی پێشکەش بە کوردستان و مرۆڤایەتی کرد، ڕێکخستنی تایبەت و خۆبەڕێوەبەر لە رۆژهەڵات دروست بوو؛ مێژووەکەی دیارە و ئێستا ئێمە لە چوارچێوەی پەژاک، کەژار، کۆداردا شاهیدی ئەمەین. پێش پیلانگێری و دوای پیلانگێری دوو پرۆسەی جیاوازی دیالێکتیکین.
دیالێکتیکی گەشەسەندنی تەڤگەری ئاپۆیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەستپێکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، پرۆسەی بڵاوبوونەوەی لە سەرتاسەری ئێران دەستیپێکرد. ئەمە هەم شکۆمەندییەکی گەورەیە و هەم بەرپرسیارێتی گەورەیە لەسەر شانمان. بێ گومان خۆلقاندنی ڕۆژانی ئازاد و هەڵهاتنی خۆری ئازادی لە چیاکانی زاگرۆس و ڕۆژهەڵات و ئێران دەرئەنجامی کۆتایی ئەم دیالێکتیکە دەبێت.