هەبەدەهە: لەسەر رێگەی دەنیزان ئازادی و سۆسیالیزم بۆنیاد دەنێین

هەبەدەهە یادی دەنیز گەزمیش و هاوڕێیانی دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت:"بەدەر لەشەڕ و شۆڕشی یەكبوون، هیچ رێگەیەكی تر بوونی نییە".

هەبەدەهە لەساڵڕۆژی لەسێدارەدانی شەهیدان دەنیز گەزمیش، یوسف ئەسڵان و حۆسین ئینان لێدوانێكی نوسراوی بڵاوكردەوە.

لەلێدوانەكەدا هاتووە:

"كاتێك دەنیز گەزمیش دەستگیركرا، وەزیری ناوخۆی ئەو كاتە پێ دەڵێ؛ تۆ لەكوێوە هاتووی، دەنیزیش وەڵامی دەدات و دەڵێ؛ لەشۆڕشەوە هاتووم، ئەو بەبڕیاربوونەی هەر كات لەرێگەی شۆڕشی پراكتیكی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حۆسین ئینان نیشان دەدا. ئەوان بەبڕیارێكی گەورەوە هەڵسوكەوتیان كرد و مردنیان لەپێش چاو گرتبوو. لەبەر ئەوەش لەدڵ و گیان و بیرەوەی گەل و رەنجدەران بوونە ئاڵا و مەشخەڵدان. لەو رۆژە بەدواوە تا ئێستاكە ئەو ئاڵا دانەكەوتووە و دەشەكێتەوە و ئەو مەشخەڵەش رێگەمانی رووناك و دڵ و هەناومانی گەرم كردووەتەوە.

شەرڤانانی شەشی گۆڵان لەشەڕی لەبەرامبەر بەفاشیزمدا سەریان هەڵدا، ئەوان دەژین و بژینن. ئەم خاكەی كە ئەوان بۆ رزگاری گیانیان فیداكرد، هیچ كاتێك ئەوان لەبیر ناكات. ئاڵای تێكۆشان كە حۆسین ئینان بەووتنی لەوەیان وەرگرت ئەمڕۆكە لەتێكۆشانی یەكبوونی گەلانی توركیا و كوردستان سەركاروانە. لە ٥٠هەمین ساڵڕۆژی دەركەوتنیان بەرەو نەمری لەكوردستان و توركیادا شەڕی مەزن بەردەوامە. دەسەڵاتداریەتی فاشیست لەبەرامبەر بەگەلانی بن دەست، رەنجدەر و پێشەنگ و شۆڕشگێڕ شەڕێكی مەزن بەرێوە دەبات و بەرێگەی زۆڵم و زۆرداری دەیەوێت بەرەو بەدەسەڵاتداریەتی خۆی بدات. هیچ كاتێك ئەوەندە گۆشار و زۆڵم بەرێوە نەچووبوو، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتداریەتی ئەو فاشیستانە لەبەرامبەر بەشەپۆلی شۆڕشی یەكبوونی گەلان رۆژبەرۆژ قەتیس دەبێت.

لەكوردستان و توركیا شەڕێك بەرێوە دەچێت. لەنێوان سەردەست و بن دەستاندا شەڕێكی مەزن بەرێوە دەچێت. لەوێدا ئێمەش جێگە دەگرین! شۆڕشی یەكبووی، یەكبوون هەیە. لەگۆڕەپانەكاندا لەپێناو وەرچەرخانی مەزن، دەنگ و داواكاری مەزن هەڵدەبڕن. ئەو گەلانەی لەبەرامبەر بەفاشیزم بەرخۆدان دەكەنە، بوونیان هەیە. گەریلاكانی ئازادی بوونیان هەیە كە رۆژ لەسەر رۆژ پلانەكانی فاشیستان پۆچەڵ دەكەنەوە. لایەنگەر و خۆبەخشان لەسەرشەقام و كۆڵانەكان، هەموو شوێنێكیان وەرچەرخاندوەتە گۆڕەپانی شەڕ. هەڤاڵ و هاوڕێبازی دەنیز، ماهیر، ئیبراهیم و مەزلوومان و هەبەدەهە بوونیان هەیە.

هەبەدەهە بانگەوازی دەكات بەشداری ریزەكانی شۆڕشگێڕان ببن و شۆڕشی یەكبووی گەلان مەزنتر بكەن. لە ٥٠هەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی هەڤاڵانی شەهید، دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حۆسین ئینان بەرێز و حۆرمەتەوە یادیان دەكەینەوە و سۆز و بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە، ئەو كاروانەی دەستمان داوەتێ بەرەوی پێ بدەین و وەكو ئەوان بەبڕیارداریەكی مەزن بەرەو سەركەوتنی ببەین.

ف.ق