هەبەدەهە: ئامانجی سەرەکی فاشیزم ژنانە، ئێمە داوای تێکۆشانێکی یەکگرتوو دەکەین

هەبەدەهە، بە بۆنەی ڕۆژی ٨ی مارس بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکی فاشیزم ژنانە، ئێمە داوای تیکۆشانێکی یەکگرتوو دەکەین. تێکۆشانی ژنان بنەمای تێکۆشان دژی فاشیزمە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە ٨ی مارسی ٢٠٢٤ ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، بە گفتوگۆکردن لەسەر شەڕی ئیمپریالیست لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت پێشوازی دەکەین. دەوڵەتە دواکەوتووەکان بەردەوامن لە کۆمەڵکوژیەکانیان دژ بە مرۆڤایەتی. بە دەستی دەوڵەتە فاشیستەکان، دەیان هەزار کەس کۆمەڵکوژ دەکرێن و ڕووبەڕووی هێرشەکانیان دەبنەوە، کە دەتوانین نموونەیان لە ناوچەکەدا وەک ڕژێمی ئازەربایجان و زایۆنیزمی ئیسرائیل و فاشیزمی تورکیا بهێنینەوە. لە لایەن ئەم وڵاتانەوە داگیرکاری و هێرشی کۆمەڵکوژی و کۆچی زۆرەملێ بەردەوامە. سەرەڕای هێرشەکانی سەر ژنان دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی کۆمەڵکوژی لە دژی ژنە گەریلاکانی تەڤگەری ئازادی نەتەوەیی کورد ئەنجام دەدات، دەوڵەتی تورک شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر مانەوەی خۆی دەبینێت و ئەمەش تەنیا پەیوەندی بە دەستکەوتەکانی نەتەوەی کورد لە هەرێمەکەدا نییە. لە هەمان کاتدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئیرادەی ژن کە ڕەنگی خۆی بەم شۆڕشە بەخشیوە، لە هەمان کاتدا بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر خۆی دەبینێت، فاشیزمی دەوڵەتی تورک تەنها بە کوشتنی ژن مانەوەی خۆی ناپارێزێت، تێکۆشان لە دژی فاشیزم لە هەمان کاتدا تێکۆشانە بۆ ئازادی ژنان."

'تێکۆشانی ژن بنەمای تێکۆشان دژی فاشیزمە'

" تێکۆشان بۆ ئازادی ژنان یەکێکە لە بنەماکانی تێکۆشان دژی فاشیزم". ژن و ناسنامەی جێندەری بندەست لە دژی فەقیری، داگیرکاری کۆمەڵکوژی و دەستدرێژی کە بەسەریاندا دەسەپێندرێت تێکۆشان دەکەن. ژنان لە هەموو کەسێک زیاتر بۆ شکاندنی چەرخی ستەمکاری و چەوسانەوە تێکۆشان دەکەن. ژنان لە بەرامبەر گوشاری چینایەتی و جێندەری، نەتەوایەتی، کوشتنی ژنان و ناسنامەی جێندەری و خراپ بەکارهێنان و توندوتیژیی سیستماتیک؛ بانگەوازی ٨ی مارس بانگەوازی بۆ مەزن کردنەوەی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووە.