هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دواخرا
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی دیاریکراودا ئەنجام نادرێت.
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی دیاریکراودا ئەنجام نادرێت.
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤دا ئەنجام نادرێت.
وتەبێژی کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل ئاشکرایکرد لەبەر دواخستنی بڕیاڕی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە کورسی پێکهاتەکان، کۆمیسۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدات. جەمیل باسی لەوەکرد لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی دانیشتنی کۆتای دواخست بۆ ٢١ی کانوونی دووەم، کۆمیسۆن ناتوانێت ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنەکان بکات.
وتەبێژیی کۆمیسۆن ئەوەی دەرخست بەشێوەیەکی فەرمی بە سەرۆکایەتی هەرێمیان ئاگادارکردۆتەوە و بۆ کاتێکی تر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەستنیشان بکەن.