ئەمڕۆ هەفتەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی كورد"سیروان نژاوی"یە كە لەلایەن رژێمی ئێرانە، ئەم هاوڵاتیە كوردە لە ٩ی ئابی ٢٠١٥ لەزیندانی ناوەندی تەورێز لەلایەن بەكرێگیراوانی رژێمی ئێرانەوە لەسێدارە درا.
سیروان نژاوی لەدایكبووی ١٩٨٦و خەڵكی شاری سەردەشتە و ساڵی ٢٠١١ لەكاتێكدا تەنیا چەند مانگێك لەهاوسەرگیریەكەی تێپەڕ ببوو، لە ٥ی تەمموزدا لەلایەن بەكرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێمەوە لەشاری كەرەج دەستگیر و رەوانەی گرتووخانەكانی ئیتلاعات لە شاری ورمێ كرا.
سیروان نژاوی بەتاوانی"هاوكاریكردنی پەژاك"، خرایە ژێر لێپرسینەوە وبۆ وەرگرتن و دانپێیانانی زۆرەملێیانە بەوەحشیترین شێوە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی و رۆحی درا.
ئەم هاوڵاتیە كوردە، دواتر گۆازرایەوە بۆ زیندانی مەهاباد و لە ١١ی نیسانی ٢٠١٢ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوەو بەدەستی دادوەر"جوادی كیا" بەتاوانی"دژایەتی خوا و هاوكاریكردن لەگەڵ پەژاك"دا بەسێدارەدان سزا درا. دادگای باڵای ئێرانیش سزای لەسێدارەدانەكەی وەكو خۆی پەسەند كرد.
ئەم زیندانە سیاسییە كوردە لە شوباتی ٢٠١٥ دوورخرایەوە بۆ زیندانی تەورێز. سیروان نژاوی تا پانزدەی تەمموزی ٢٠١٥ لە زیندانی ناوەندی تەورێزدا مایەوە و لە ٨ی ئابی ٢٠١٤ لە ٢٩ ساڵەی تەمەنیدا سزای سێدارەدانیان لەسەر جێبەجێ كرد.
تۆری مافی مرۆڤی كوردستان بەگوێرەی زانیاریە پشتڕاستكراوەكان رایگەیاندوە؛ سزای لەسێدارەدانی سیروان نە لەشوێنێكی ئاسایی جێبەجێ كراوە، بەڵكۆ سزاكەی لەشوێنێكدا كە ناسراوە بە"حیساری كارگە" و لەلایەن تیمێكی تایبەت كە لەوەزارەتی ئیتلاعاتەوەلەتاران و ورمێیەوە هاتبوونە تەورێز جێبەجێ كراوە.
تەرمی شەهید"سیروان نژاوی"، دوای چەندین جار سەرلێدان لەلایەن بنەماڵەكەیەوەو پێكدادان لەگەڵ كارمەندانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، لەگۆڕستانی گوندی ئاغلانی سەر بەشاری سەردەشت بەخاك سپێردرا.
ف.ق