هه‌په‌گه: ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران-نوێكراوه‌ته‌وه
له‌چالاكییه‌كانی پیرۆزكردنی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ دا ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌ربازیش برینداربوون. ئۆتۆمبێلێك، درۆنێك و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران.
له‌چالاكییه‌كانی پیرۆزكردنی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ دا ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ سه‌ربازیش برینداربوون. ئۆتۆمبێلێك، درۆنێك و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران.
له راگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، "قه‌ڵه‌مبازی مێژوویی ١٥ی ته‌باخ كه به ئیراده‌ی به‌هێز و بڕیارداری گه‌وره‌ی فه‌رمانده‌ی نه‌مرمان عه‌گید ده‌ستیپێكرا، هه‌بوونی گه‌له‌كه‌مانی به جیهان راگه‌یاند و تێكۆشانی چه‌كداری ده‌ستپێكرا. گه‌لی كورد كه دواتر تێكۆشانی ئازادی كوردستانی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاراست و له‌و پێناوه‌دا قوربانی زۆری دا، هه‌موو كات له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان مایه‌وه. ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد به گیانی فیدایی ده‌پارێزن، به‌رخودانێكی بێهاوتا نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌م تێكۆشانه‌ی ئازادی و هه‌بوونی پیرۆز ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی بێپسانهوه به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌رخودانی ئێمه به گیانی سه‌ركه‌وتنی ١٥ی ته‌باخ به‌رده‌وامه
سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌رچی ده‌كات ناتوانێت به‌رخودانی هێزه‌كانمان تێكبشكێنێت كه له‌و هه‌لومه‌رجه دژواره‌دا به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین، به ئازایه‌تیه‌كی گه‌وره و به گیانی فیدایی ئاپۆیی په‌یڕه‌وی ده‌كات. هه‌ربۆیه قورسایی خستووه‌ته سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و تاوانی شه‌ڕ ده‌كات. هاوڕێیانمان له قه‌ڵای به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له دڵی ده‌وڵه‌تی توركدا بوونه‌ته ده‌رد، هه‌موو هێرشه‌كانی دوژمنیان شكست دا.. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، هه‌لیكۆپته‌ر، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی، چه‌كی كیمیایی، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانك به شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ش هێرشیان كرد نه‌یانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ته‌نیا له ١٤ی ئابدا ٤٣ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی بۆردومان كران. هێزه‌كانمان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به گیانی سه‌ركه‌وتنی ١٥ی ته‌باخ درێژه به به‌رخودانی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌چالاكییه‌كانی پیرۆزكردنی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخدا كه به پێشه‌نگایه‌تی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌نجامدران: ١٠ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلێك، درۆنێك و ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦١ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ١٢ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جاریش به هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كرد".
له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا له‌سه‌ر چالاكییه‌كان و هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییانه راگه‌یه‌نراون:
"سوپای توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی هاوكار و كۆنتراكان، له هه‌رێمی جودیی بۆتان قه‌ره‌قۆڵ بۆ داگیركاری دروست ده‌كات و كانی نوێی خه‌ڵۆز بۆ تاڵانكاری ده‌كاته‌وه. نۆكه‌ران له ژێر چاودێری و پاراستنی دوژمن له گۆڕه‌پانی بلورڤان و جودی له‌سه‌ر ه‌ئو بنه‌مایه تاڵانكاری ده‌كه‌ن.
له ١٧ی تهمموز له‌سه‌ر رێگه‌ی بلورڤان له به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه كۆنترای تێدابوون له دۆڵی حه‌سه‌نا كهوتبووهڕێ، چالاكیه‌كی ته‌قاندنه‌وه ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكێنرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ١٤ی ئاب، كاتژمێر ٠٩:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ، داگیركه‌ران بۆ سیخوڕی و هێرش سهكیان نارده ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. سه‌گه‌كان بێكاریگه‌ر كران.
له ١٤ی ئاب له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ ٢ سیستمی كامێرای حه‌راری كه داگیركه‌ران ده‌یانویست له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ جێگیریان بكه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه تێك‌شكێنران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٢ی ئاب درۆنێك به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ده‌سوڕایه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرایه‌خوار. درۆن و دیمه‌نه‌كانی ناوی به ده‌ست ئێمه‌وه‌یه.
له ١٣ی ئابدا كاتژمێر ٠٨:٢٠ داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ بوونه ئامانجی چالاكی رێكخراوی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا كه به چه‌كی قورس و سوك ئه‌نجامدرا، ٣ داگیركه‌ر سزادران و ٣ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ١٤ی ئابدا كاتژمێر ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، له دژی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن چالاكیان كرد. له ئه‌نجامدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٥ی ئابدا كاتژمێر ٠٣:١٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له نزیكه‌وه له داگیركه‌رانیاندا، كه ده‌یانویست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ پێشڕه‌وی بكه‌ن. له ئه‌نجامدا لانیكه‌م ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ١٥ی ئاب كاتژمێر ٠٦:٤٥ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی یهژهئاستارمان به چه‌كی سوك له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چهمچۆیاندا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا
له ١٤ی ئاب كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٩:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان چالاكی نیشانشكێنیان كرد و ٢ داگیركه‌ریان سزادرا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ١٤ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و كاركه‌ر ٤ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٤ی ئابدا له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٤٣ جار به چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٤ی ئابدا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و ئه‌شكه‌وتی برینداران ١٤ جار تونێله‌كانی شه‌ڕ به درۆن بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قورس، هاوه‌ن، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٤ی ئابدا درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه.
له ١٣ی ئابدا له هه‌رێمی خواكورك گۆڕه‌پانی گۆشین ٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ١٤ی ئاب گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٤ی ئابدا ئه‌شكه‌وتی برینداران و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به هاوه‌ن و چه‌كی قورس به ده‌یان جار بۆردومان كران".
هـ . ب