ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كان ئه‌م زانیارییه بڵاوكرده‌وه:
"گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر رێبازی فه‌رمانده‌ی نه‌مرمان هاوڕێ عه‌گید له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌فاداری به شه‌هیدان تێكۆشانی ئازادی به گیانێكی فیدایی ئاپۆیی به شێوه‌یه‌كی بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. گه‌ریلاكانی ئازادی كه به گه‌ریلایه‌تی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی پرۆفیشناڵانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن رێده‌كه‌ن، به پێرفۆرمانسێكی به‌رزه‌وه، به هونه‌رێكی به‌هێزی لێدان و به تاكتیكی داهێنه‌رانه گورزی قورس له سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌وه‌شێنن. ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌موو شوێنێك به هێرش بۆ سه‌ر گه‌لی كوردی بێ‌تاوان و به شكۆ، هه‌وڵ ده‌دات شكستی خۆی له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا بشارێته‌وه. ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیستی پاكتاوكه‌ر چه‌نده‌ش به دڕندانه هێرش بكات له‌به‌رامبه‌ر دۆزی ره‌وای ئازادی گه‌لی كوردی ره‌سه‌ن و به شكۆ هه‌رگیز ئه‌نجام بهدهستناخات.
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له چالاكییه‌كانی سڵاوكردن له جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخدا، ١٣ داگیركه‌ریان سزادا كه یه‌كیان شۆفێری حه‌فاره بوو، حه‌فاره‌یه‌ك، خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی و ٢ سه‌نگه‌ر تێك‌شكێنران. له هه‌مان كاتدا چه‌كێكی بۆمبهاوێژ و ١٦ بۆمبی، دوربینێكی چه‌ك، مه‌خزه‌نێكی چه‌كی ئێم پی تی-٥٥، مین دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك، ئامێرێكی په‌یوه‌ندی، ئامێرێكی بڕینی شه‌پۆل و باتریهكانی، دوو جانتای سه‌ربازی، بۆمبی دوكه‌ڵ و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی دیكه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
سوپای توركی داگیركه‌ر ٤ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومانی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كرد.
زانیاری به‌رفراوان له‌باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٠ی ئابدا كاتژمێر ٠٠:٤٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی بریندارانیاندا و ٢ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێك رووخێنرا.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له راگه‌یه‌نراوی ٩ی ئابدا ئێمه رامانگه‌یاندبوو كه ٨ی ئاب له دژی داگیكه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید روبار هێزه‌كانمان چالاكییان كردووه. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا و ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی تر ناچار بوون بكشێنه‌وه. له‌و چالاكیهدا كه تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان ئه‌نجامیاندا، چهكیكێكی بۆمبهاوێژ و ١٦ بۆمبی، دوربینێكی چه‌ك، مه‌خزه‌نێكی چه‌كی ئێم پی تی-٥٥، مین دۆزه‌ره‌وه‌یه‌ك، ئامێرێكی په‌یوه‌ندی، ئامێرێكی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی كه ده‌توانرێت هه‌ڵبگیرێت و باتریهكانی، دوو جانتای سه‌ربازی، بۆمبی دوكه‌ڵ و چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ٦ی ئابدا كاتژمێر ١٣:٣٠ له گۆڕه‌پانی كهشانێی هه‌فتانین، له به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبێلێكی حه‌فاره‌ی داگیركه‌ران كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی هه‌وڵیانده‌دا له شاخی كۆخی مه‌لا یه‌حیا رێگا دروست بكه‌ن، به چه‌كی قورس چالاكی كرا. له‌و چالاكیهدا حه‌فاره‌كه له‌ناوبرا و داگیركه‌رێك كه شۆفێر حهفارهكهبوو سزادرا.
داگیركه‌ران كه له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید زه‌مانی بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێنا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرانه ژێر چاودێری. تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له ١٠ی ئابدا كاتژمێر ٠٩:٤٠ به چه‌كی قورس له‌و داگیركه‌رانه‌یاندا كه له سهنهرێكدا كۆبوونه‌وه. له‌و چالاكیهدا ٣ داگیركه‌ر سزادران، سهنگهرهكهش له‌ناوبرا.
له ١٠ی ئاب كاتژمێر ١٠:١٥ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان به ته‌قه‌مه‌نی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆمبڕێژ بكه‌ن، به سابوتاژ چالاكی ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ١٠ی ئابدا كاتژمێر ١٣:٣٠ له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی له دژی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌كاربهێنن، به سابۆتاژ چالاكی كرا. دوای ئه‌م چالاكیه داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ١٠ی ئابدا كاتژمێر ١٦:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی له دژی داگیركه‌ران كه ویستیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید گه‌لهات جێگیر بن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن چالاكیان كرد. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٠ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٢٠ له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران كه ویستیان له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ شه‌هید پیردۆغان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی جێگیربن، تیمه‌كانی یهژهئاستارمان به نیشانشكێن چالاكییان كرد. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٠ی ئابدا كاتژمێر ٢١:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. له چالاكیه‌كه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١١ی ئابدا كاتژمێر ٠٦:١٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی، له دژی داگیركه‌ران كه هه‌وڵیان ده‌دا له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شاخی شه‌هید پیردۆغان جێگیربن، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس چالاكیان كرد. له ئه‌نجامدا خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی به ته‌واوی له‌ناو برا و ٤ داگیركه‌ریش كه تیایدا بوون سزادران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی:
له ٩ و ١٠ی ئابدا له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی جودی، شاخی هه‌كاری و وه‌رخه‌لێ تونێله‌كانی شه‌ڕ ٤ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به كاتیوشا، هاوه‌ن، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ:
له ١٠ی ئابدا گۆڕه‌پانی شاخی به‌هار و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ساجا، سیدا و وه‌رخه‌لێ ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران.
له ١٠ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی ٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ١٠ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی هه‌كاری و شاخی ئێف ئێم به ده‌یان جار به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران".
هـ . ب