هه‌په‌گه‌: ١٤ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا

هه‌په‌گه‌: له‌ چالاكیه‌كانی هێزه‌كانماندا كه‌ له‌ چیاكانی كوردستان به‌رخودان تۆمار ده‌كه‌ن ١٤ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێك برینداربوو، سه‌نگه‌رێك و رادارێك روخێنران و تێكشكێندران.

راگه‌یاندراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"هێزه‌كانمان به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و گورزی دژوار له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ده‌ن، چالاكییه‌كانی خۆیان بۆ سڵاوكردن له‌ جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ درێژه‌ پێده‌ده‌ن. بۆ یادكردنه‌وه‌ی هاوڕێمان عه‌گید گارزان كه‌ شوێنكه‌وتووی فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ مه‌عسوم كۆركماز (عه‌گید) بوو و له‌ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیستدا شه‌هید ببوو هه‌ر وه‌ها بۆ یادكردنه‌وه‌ی دوو جه‌نه‌ڕاڵی عێراقی كه‌ له‌و هێرشه‌دا شه‌هید ببوون، هێزه‌كانمان چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكییه‌كانی هێزه‌كانماندا كه‌ له‌ چیاكانی كوردستان چیرۆكی به‌رخودان ده‌نوسنه‌وه‌، ١٤ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو، سه‌نگه‌رێك روخێندرا و رادارێكیش له‌ناوبرا.

سوپای توركی داگیركه‌ر ١٠ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، چوار جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ١٢ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و به‌ ده‌یان جاریش به‌ چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.

زانیاری له‌ سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له‌ هه‌رێمی خواكورك:

له‌ ٦ی ئابدا كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانمان به‌ چه‌كی قورس له‌ داگیركه‌ران له‌ شاخی كوردینه‌یاندا. له‌ ئه‌نجامی گورزی قورسدا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا.

ئه‌م چالاكیه‌ بۆ یادكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی نه‌مرمان عه‌گید گارزان ئه‌نجامدرابوو، كه‌ ١١ی ئابی ٢٠٢٠ له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ناجوامێرانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدببوو.

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:

له‌ ٤ی ئاب كاتژمێر له‌ نێوان ٠٩:٣٠-١٠:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم سێ جار به‌ تاكتیكی نیشانشكێن چالاكی ئه‌نجامدرا و ٣ داگیركه‌ر سزادران.

له‌ ٦ی ئابدا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به‌ چه‌كی سوك و نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران درا. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و سیستمێكی راداریش تێكشكێنرا.

له‌ ٦ی ئابدا كتژمێر ٠٥:٤٥ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به‌ سابوتاژ له‌ داگیركه‌ران درا كه‌ له‌ جموجۆڵدابوون. له‌ ئه‌نجامدا دوو داگیركه‌ر سزادران.

 له‌ ٧ی ئابدا كاتژمێر ١٨:٠٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به‌ نیشانشكێن له‌ داگیركه‌ران درا و داگیركه‌رێك سزادرا.

له‌ ٧ی ئابدا له‌ كاتژمێر ١٨:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له‌ دژی داگیركه‌ران كه‌ ده‌یانوییست به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بێن، هێزه‌كانمان چالاكیان كرد. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه‌دا داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

له‌ ٧ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی به‌ چه‌كی سوك له‌ داگیركه‌ران درا و ٤ داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو.

له‌ ٧ی ته‌مموز كاتژمێر له‌ نێوان ٢١:٣٠- ٢٢:١٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی داگیركه‌ران به‌ چه‌كی قورس سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆردومان كرد و دواتر ویستیان پێشڕه‌وی بكه‌ن، هێزه‌كانمان له‌ داگیركه‌رانیاندا و داگیركه‌ران ناچار بوون تائاستێك بكشێنه‌وه‌.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی

له‌ ٦ و ٧ی ئابدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم ٤ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٧ی ئابدا له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ٦ جار به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی تونێله‌كانی شه‌ڕ بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ چه‌كی قورس، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ر:

له‌ ٧ی ئابدا گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا ٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٧ی ئابدا گۆڕه‌پانی گوندی دڕێی گاره‌ ٢ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.

له‌ ٧ی ئاب گۆڕه‌پانی قاشورای مه‌تینا و گۆره‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ و شاخی جودی ١٢ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ٧ی ئاب گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم به‌ چه‌كی قورس بۆردومان كرا".

هـ. ب